3   کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراق، لە نێو ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2027 ی عێراق وەک میلاک جێگیرکران، ئەمەش بە وتەی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق.

رۆژی یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەدا، وەزیری دارایی بڕیاری فەرمیی لەبارەی چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست لە عێراق راگەیاندووە.

وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بڕیارە دوای کارکردنێکی بەردەوامی فەرمانگە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی دارایی هاتووە کە بریتی بووە لە "سەرژمێریکردن و وردبینیکردنی تەواوی داتا و ژمارەی کارمەندانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان. هەژمارکردنی تەواوی تێچووی دارایی کە لە ئەنجامی بەهەمیشەییکردنیان دەکەوێتە سەر ئەستۆی دەوڵەت، هەروەها دابینکردن و مسۆگەرکردنی تەرخانکراوی دارایی پێویست لەنێو خشتەکانی بودجەدا."

فالح ساری لە کۆبوونەوەکەدا روونیکردووەتەوە "وەزارەتی دارایی بە بەرپرسیارێتییەکی باڵاوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی گرێبەستەکاندا کردووە و توانیی سەرجەم پێداویستییە دارایی و هونەرییەکانی تەواو بکات، بەم شێوەیەش دۆسیەکە لە قۆناغی داواکارییەوە گواسترایەوە بۆ قۆناخی رێکارە فەرمییەکان لەڕێگەی جێگیرکردنی راستەوخۆی دەقی بەهەمیشەییکردنیان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیدا."

لە یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراقدا، حکومەت و پەرلەمان بڕیاریان دا بە دابینکردنی 150 هەزار پلەی نوێی گرێبەست و دابەشکردنیان بەسەر پارێزگاکاندا بەپێی رێژەی دانیشتووان.

حکومەتی عێراق بە هاوکاری بانکی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2027 یاسای بودجە لەسەر شێوازی "بەرنامە و ئەدا" ئامادە دەکات، واتە لەمەودوا لەبری ئەوەی حکومەت هەموو شتێک بكڕێت، دەیەوێت بەرچاوی ڕوون بێت کە لەوەی خەرج دەکرێت، دەوڵەت چی دەستدەکەوێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕگەی خەرجییەکان لە بودجەدا دەستکاری دەکرێت و سەرکەوتوویی فەرمانگەکانیش بە جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانە دەپێورێت کە بۆیان دیارکراوە.

پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاندبوو، مانگی 10ـی ئەمساڵ و لەکاتی یاسایی خۆیدا، حکومەت ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2027 ئامادە دەکات، ئاشکراشی کردبوو کە قەبارەی کورتهێنان بەگوێرەی قەرزی ناوخۆیی دەپێورێت کە 100 تریلیۆن دینارە.

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

سەرەکی