×

2024-07-15 444 جار خوێنراوەتەوە

وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبا ئاشکرادەکرێت

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەى وەزارەتى کارەبا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مووچەکانیان پێبدەین.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی  دوو هەزار و 600 پۆلیسەوە کێشە بۆ مووچەی وەزارەتی کارەبا دروستکرا کە میلاکیان لە سەر وەزارەتی ناوخۆ بووە، بەڵام بە هۆی ئەوەی ئەرکیان پاراستنی دامەزراوەکانی کارەبا بووە، لە وەزارەتی کارەبا مووچەیان وەردەگرت.

دەشڵێت،  لیژنەی چاودێری فیدراڵی وتوویانە ئەو پۆلیسانە میلاکیان لەسەر چ وەزارەتێکە دەبێت لەوێش مووچە وەربگرن و لیژنەکەش بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە ڕۆژی یەکشەممە سەردانی وەزارەتی کارەبایان کردووە

بەوتەى وەزیری کارەبا  لیژنەی چاودێری دارایی عێراق تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و ڕاپۆرتی خۆیان پێسکەش دەکەن، چاوەڕوان دەکەن لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مووچەی وەزارەتی کارەباش دابەش بکرێت

رۆژی نۆی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی هەرێم  لیستی مووچەی مانگی شەشی بڵاو کردەوە و وەزارەتی کارەبا لە لیستەکەدا نەبوو، تا ئیستاش چارەنووسى مووچەکانیان بە نادیارى ماوتەوە، لە کاتێکدا بەگوێرەى نوسراوێکى وەزارەتى دارایى عێراق داهاتی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵی حکومەتی هەرێم ترلیۆنێک و 647 ملیار دینارە  ئەمە جگە لە فرۆشى نەوت بە قاچاغ  بەبێ ئەوەى یەک دینارى بۆ مووچە خەرج بکات چاوەڕوانی هاتنی پارەیە لە بەغداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، جگە لە دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى کارەبا هێزەئەمنییەکانى هەرێم 100 رۆژە هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە و تا ئێستا دیار نییە کەى پێیان دەدرێت.

  • بەهۆى داتا ناڕاستەکانى هەرێم عێراق مانگانە 100 ملیار دینارى لە مووچە بڕى

  • وەزارەتی دارایی: ناتوانین خشتەی مووچەی فەرمانبەران رابگەیەنین

  • داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بە قاچاخ ئاشکرادەکرێت

  • وەزارەتی دارایی و ئابوری راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

  • گرفتێکی دیکە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت

  • نرخى نەوت 2% بەرز بووەوە

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

  • هۆکارى هەناردەنەکردنەوەى نەوتى هەرێم ئاشکرادەکرێت

  • جارێکی دیکە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکرێتەوە

سەرەکی