وردبینی لە دراو
2024-10-23
162 جار خوێنراوەتەوە
مافیاى نێوده‌وڵه‌تى له پشت ساخته‌كردنى دراون؛ كێ گیرفانى عێراقییه‌كان ده‌پارێزێت؟
ناوەندی هەواڵ
تۆڕه‌كانى ساخته‌كردنى دراو له عێراق زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش دودڵی له‌نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌تى عێراقیش دروست كردووه، ئێستا ساخته‌كردنى دراو ته‌نها ساخته‌كردنى دراو نین به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك ساخته ده‌كرێن چیتر ئاشكراكردنیان به چاو ئاسان نییه.
به‌پێى چه‌ند ڕاپۆرتێك زۆربه‌ى ئه‌م تۆڕانه له‌سه‌ر سنوره‌كانن، ئه‌ویش به‌و مانایه‌ى مافیاى نێوده‌وڵه‌تى له‌پشت ئه‌و تۆڕانه‌وه‌ن.
به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌ستگیركردنى چه‌ندین كه‌س به تۆمه‌تى ساخته‌كردنى دراو ڕاده‌گه‌یه‌نن، كه تێوه‌گلاون له ساخته‌كردنى پاره و بردنى بۆناو بازاڕه‌كان.
ئه‌و تۆڕانه جارى وا هه‌یه سه‌دان هه‌زار دۆلارى ساخته‌یان پێده‌گیرێت، به‌و مانایه‌ى چه‌ند پاره ده‌گیرێت ئه‌وه‌نده‌ش ناگیرێت و ده‌چێته بازاڕه‌كانه‌وه.
یه‌كێك له هاوڵاتییه عێراقییه‌كان قسه‌ى بۆ میدیاكان كردووه و ده‌ڵێت"چووم بۆ بازاڕ تا چه‌ند پێداویستییه‌كى ڕۆژانه بكڕم، كاتێك پاره‌كه‌م دا تووشى سه‌رسوڕمان بووم كه فرۆشیاره‌كه یه‌كێك له‌و دراوانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه كه پێم دا و وتى ساخته‌یه، نازانم چۆن ئه‌و پاره‌یه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستم، به‌ڵام به‌هۆیه‌وه زیانێكى زۆرم كرد".
چیرۆكى ئه‌و هاوڵاتییه زۆرێك له‌هاوڵاتیانى دیكه‌ى عێراقى گیرۆده كردووه، به‌هۆیه‌وه تووشى زیانى زۆر بوون.
به‌وته‌ى پسپۆڕانى ئابورى ئه‌و دراوه ساختانه شڵه‌ژان و ترس له‌نێو بازاڕى دراو و بازاڕه‌كان به‌گشتى دروست ده‌كه‌ن.
بانكى ناوه‌ندیی عێراق ده‌ستى به ڕێكاره‌كان كردووه و له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر خه‌ته، ده‌یه‌وێت ئه‌و ترسه‌ى هه‌یه له‌ڕێگه‌ى چه‌ند ڕێوشوێنێكه‌وه بڕه‌وێنێته‌وه.
بانكى ناوه‌ندیی عێراق ئامۆژگارى هاوڵاتیان ده‌كات كاتێك پاره‌یه‌كیان پێده‌درێت وردبینى بۆ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر توانییان له‌ڕێگه‌ى ئامێره‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن.
بانده‌كان و تۆڕه‌كانى ساخته‌كردنى پاره، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ساخته‌ى ده‌كه‌ن له‌رێگه‌ى بازرگانه بچوكه‌كانه‌وه ده‌یخه‌نه بازاڕ به‌وپێیه‌ى ئه‌وان ئامێرى پێویست بۆ وردبینیكردن به‌كارناهێنن و كاریان خێرایه، ئه‌مه‌ش وایكردووه دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و تۆڕانه ئاسان نه‌بێت.
یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"ساخته‌كردنى دراوه‌كان بیانى بن یان عێراقى، كاریگه‌رى مه‌ترسیدارى بۆسه‌ر ئابورى ده‌بێت، واده‌كات هاوڵاتیان بڕوایان به بازاڕ و دراوه‌كه‌یان نه‌مێنێت، كاركردن بۆ ڕێگریكردن له‌و تۆڕه ساخته‌كارانه‌ش قورسه به‌وپێیه‌ى له‌سه‌ر سنوره‌كانن و مافیاى نێوده‌وڵه‌تى له پشتیانه‌وه‌ن".
ته‌نها عێراق نییه كه به‌ده‌ست ساخته‌كردنى دراوه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌رێمى كوردستانیش جاروبار له‌ڕێگه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیه‌وه هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى كه‌سانى ساخته‌كار ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت تۆڕه‌كان به‌بێ جیاوازى هه‌موو عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه وه‌ك شوێنێك بۆ ساخكردنه‌وه‌ى دراوه ساخته‌كانیان به‌كارده‌هێنن.
|