2024-10-27 402 جار خوێنراوەتەوە

دوو لقى بانکى عێراق لەهەرێم دەکرێنەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بانكی بازرگانیی عێراق، بڕیاریدا لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لق بکاتەوە و بڕیارە دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بدات.

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئیرادە میدیاى راگەیاند، بانکى بازرگانى عێراق بڕیاریداوە  لەئەمڕۆوە جوو لقى بانکى لە فڕۆکە خانەکانى هەولێر و سلێمانى بکاتەوە و  گەشتیاران دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمیی کە 132 هەزار دینارە وەربگرن.

دەشڵێت، ئەم هەوڵە پێشتر لەلایەن ئاڕ تی بانکەوە ئەزموون کراوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە ئەمجارە لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراق هەوڵێکی دیکەمان داوەتەوە و خۆشبەختانە رەزامەندبوون و لە ئەمڕۆوە خزمەتگوزارییەکە بۆ گەشتیارانی هەرێمى کوردستان بەردەست دەکرێت.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، هەریەک لە پارێزگاری بانکی ناوەندی، بەرێوبەری گشتیی بانکی بازرگانیی عێراق و بەرێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاوکاربوون بۆ بەردەستبوونی دۆلار لە فڕۆکەخانەکاندا".

هەر گەشتیارێک دەتوانێت تا سێ هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی وەربگرێت، بەمەرجێک گه‌شتیار 18 ساڵی تەواو کردبێت و گەشتەکەشی بۆ ئەو وڵاتانە نەبێت کە لە لیستی سزاکانی ئەمریکادایە.

ئاژانسی "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە رەزامەندی پیشاندراوە لە سەر کردنەوەی لقی نوێی ھەردوو بانکی رەشیدو رافیدەن لەپارێزگای سلێمانی، شوێنەکەی لە شەقامی 60 سلێمانی دیاریکراوە.

لقی بانکی عێراق بۆ بازرگانی(TBI)  لە پارێزگای ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دەکرێتەوە، بە ئامانجی زیادکردنی ناوەندەکانی تەوتینی موچەی موچەخۆران لە بانکە فیدراڵیەکان، بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر لقی سلێمانی بانکەکە ھەیە.

کاروان یاروەیس  ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق  نوسویەتى، کردنەوەی لقی بانکە فیدرالیەکان (رەشید، رافیدەین) و زیادکردنی لقەکانی بانکی (TBI)، لە هەرێمی کوردستان، هەنگاوی سەرەکین بەرەو دەست پێیکردنی پرۆسەی تەوتین بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی.

 

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

  • وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى راگرتنى هاوکاری هاوپەیمانان رونکردنەوە دەدات

  • فەرمانبەران دوای خانەنشین بونیان بەم جۆرە مووچە وەردەگرن

  • وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە

  • حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

  • دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

  • ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

سەرەکی