2024-08-13 250 جار خوێنراوەتەوە

پنتاگۆن: واشنتۆن ئامادەیە وەڵامی هەر سیناریۆیەک بداتەوە

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکردووە، واشنتۆن ئامادەیە وەڵامی هەر سیناریۆیەک بداتەوە کە بیەوێت هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکات لە بەرامبەر هەر گروپێک کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت.

پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەردەوامە لە چاودێریکردنی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە درێژایی ڕۆژ، دەڵێت: "ئێمە هەوڵدەدەین گرژییەکان کەمبکەینەوە، هەموو هەنگاوێکمان ناوە بۆ بەهێزکردنی ئیسرائیل و ئامادەکاری بۆ بەرگریکردن لێی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، پنتاگۆن هیچ ناڵێت سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی پێشوەختەی ئیسرائیل دژی هەر هەڕەشەیەکی تاران یان بریکارەکانی لە لوبنان، یەمەن، عێراق و سوریا.

پێشتر کۆشکی سپی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا.

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ڕەنگە ئێران لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بکات.

دوای ئەوەی تاران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی لە ئیسرائیل کرد، بەهۆی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی ئێران ئامادە کرد.

پێشتر پنتاگۆن  لە ڕگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانی داوە بە ناردنی مووشەکی ژێردەریایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناردنی گروپێکی فڕۆکە بۆ ناوچەکە، پێش هەرهێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی نێوان، ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا بڵاوکرایەوە، کە پشتیوانی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل لە بەرامبەر هەر هێرشێکی ئێرانی یان ئەو گروپانەی کە تاران پشتیوانییان لێدەکەن، دەربڕی.

ڕەنگە ئێران لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوو هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، زلهێزەکانی ڕۆژئاواش هۆشدارییەکانیان بۆ تاران ناردووە لە دەستپێکردنی هێرش.

  • تره‌مپ به‌راوردی دۆخی به‌غدا و كابوڵ ده‌كات

  • لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو- ئەمریکا دەستی پێ کرد

  • خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

سەرەکی