4   کاتژمێر پێش ئێستا 3674 جار خوێنراوەتەوە

ژماره‌ى تووشبوانى شه‌كره‌ له‌عێراق ئاشكراده‌كرێت

عێراق لەساڵی 2025دا پلەی شەشەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی گرتووە لەژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرەدا، کە نزیکەی دوو ملیۆن کەس دەبێت. 

شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە بەهۆی تێکچوونی ڕێژەی ئەنسۆلینەوە ئاستی شەکری خوێن بەرزدەبێتەوەو کاریگەری لەسەر تەندروستیی گشتیی جەستە دەکات.

پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندروست‌و ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی بەردەوام، باشترین ڕێگەن بۆ خۆپاراستن‌و کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشییە.

بەپێی داتاکانی ڕاپۆرتی"World Population Review"، میسر پلەی یەکەمی عەرەبی گرتووە بەنزیکەی 10.9 ملیۆن تووشبوو، دواتر سعوودیە بە 4.3 ملیۆن کەس لەپلەی دووەمدا دێت، پاشان سوودان لەپلەی سێیەمدا بە 3.5 ملیۆن تووشبوو.

مەغریب پلەی چوارەمی گرتووە بە 2.3 ملیۆن تووشبوو، دواتر جەزائیر لەپلەی پێنجەمدا بەزیاتر لەدوو ملیۆن تووشبوو و عێراقیش لەپلەی شەشەمدا دێت بەدوو ملیۆن تووشبوو.

لەپلەکانی دواتردا، سووریا لەپلەی حەوتەمدا بە 1.5 ملیۆن تووشبوو، ئیمارات لەپلەی هەشتەمە بەنزیکەی 994 هەزار کەس، ئوردن لەپلەی نۆیەمدا بە866 هەزار کەس‌و کوه‌یت لەپلەی دەیەمدا بە 803 هەزار تووشبوو دێت.

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان، لەهەموو جیهاندا زیاتر لە 800 ملیۆن تووشبووی نەخۆشی شەکرە هەن‌و زۆربەیان چارەسەری پێویست وەرناگرن، بەشێوەیەک لەساڵی 1990وە ڕێژەی تووشبوون بەنەخۆشی شەکرە لەجیهاندا دوو هێندە زیادیکردووەو لە 7% بۆ 14% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی شێوازی ژیانکردنی ناتەندروست، بەتایبەتی لەوڵاتە کەمداهاتەکان.

  • ژماره‌ى تووشبوانى شه‌كره‌ له‌عێراق ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌ڕ ڕۆژێكی ته‌واو شه‌كر و ئارد نه‌خۆیت، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟

  • توێژه‌رانی ئوسترالی پكشنینێكی نوێی خوێنیان په‌ره‌پێداوه‌، كه‌ نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌ ده‌گمه‌نه‌كان له‌ منداڵاندا ئاشكرا ده‌كات

  • 9 ڕاسپاردەی زانستی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشکت

  • چیتر ڕێگر مەبن لەوەی منداڵەكانتان لەناو خۆڵدا یاری بكەن

  • نیشانە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی؛ ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە چین بڵاوبووەتەوە چییە؟

  • عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

  • كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات

  • قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

سەرەکی