2   کاتژمێر پێش ئێستا 8216 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری دا بە، لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی؛ بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بۆ قوتابییانی چەمچەماڵ و دەوروبەری.

شەممە، 13ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵی و دەوروبەریدا و بۆ بە دەنگەوەهاتنی قوتابییان، بڕیاری دا بە، لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندنی قوتابی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026).

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەرناوێکدا جەختی لەوە کردەوە، پێویستە قوتابییان بە دیکۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبوون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە.

دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەو لینکەدا ببینە.

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

  • په‌یامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه‌

  • واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه‌ هه‌یه‌.. سه‌در چى وت؟

  • به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

  • پوتن‌و پزیشکیان چییان كرد؟

سەرەکی