×

2024-08-15 247 جار خوێنراوەتەوە

کۆبوونەوەیەکى چارەنوسساز لە دەوحە ئەنجام دەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوانی ئیسرائیل و حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئەو شاندەى بزوتنەوەى حەماس کێێە بەشدارى لەو کۆبونەوەیەدا دەکەن.

بەگوێرەی میدیای ئەمریکی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ی ئابی 2024 نوێنەرانی ئەمریکا، قەتەر و میسر لە دۆحە کۆدەبنەوە، بۆ بەشداریکردن لە گەڕێکی نوێی گفتوگۆکان بەمەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە و راگرتنی ئەو جەنگەی چەند مانگێکە بەردەوامى هەیە.

شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ویلیام بێرنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی و شاندی ئیسرائیل، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی میسر و قەتەری نێوەندگیر بەشدارن،هەرچەندە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەن، بەڵام بەشداریکردنیان لە دانوستانەکە یەکلانەبووەتەوە.

حەماس سوورە لەسەر ئەوەی شەڕی غەززە بە سێ قۆناغ کۆتایی بێت کە ئەوانیش ڕاگەیاندنی ئاگربەست، کشانەوە هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی، پاشان ئازادکردنی دیلە فەڵەسینییەکانن.

پێشتریش فیدانت باتیل، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، هاوبەشە قەتەرییەکانیان هەوڵ دەدەن نوێنەری حەماس لە دانوستانەکاندا ئامادەبن.

لە دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری بزووتنەوەی حەماسەوە، ئیسرائیل هێرشێکی کاولکاریی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە دەیان هەزاری دیکەش برینداربوون.

 

  • ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی ئازادكردنی هەزار فەلەستینی بە مافی ڤیتۆی ئیسرائیلەوە لە ئان و ساتتدایە

  • هێرشدەكرێتە سەر هێڵی بۆری "تورك ستریم" و ڕوسیا بە كارێكی تیرۆریستی ناویدەبات و ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات

  • ئوردن بۆردومانی باشوری سوریای دەستپێكرد

  • بەهێزترین سوپاکانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2025

  • بلومبێرگ: ڕه‌نگه‌ ئاگره‌كه‌ى كالیفۆرنیا به‌هۆى كێبڵى كاره‌باییه‌وه‌ دروست بووبێت

  • زیانەكانی ئاگرە شەش ڕۆژییەكەی ئەمریكا

  • ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئەمریكا تاڵیبان دژی ئێران و داعش بەكاردەهێنێت

  • سوپای پاسداران هەڕەشە دەكات؛ "خۆمان بۆ جەنگێكی گەورە ئامادەكردووە

  • شەوی ڕابردوو قورسترین هێرش كرایە سەر حوسییەکان

سەرەکی