1     کاتژمێر پێش ئێستا 32 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنی چارەنووسساز لە ئیسرائیل؛ ناتانیاهۆ بەرەو سەختترین تاقیکردنەوە دەچێت

لە گەرمەی قەیرانی غەززە و ململانێی فرەبەرەدا، ئیسرائیلییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی 26ـی کنێست ڕوویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد.

لە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا دوای هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، زیاتر لە 7 ملیۆن دەنگدەری ئیسرائیلی بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی سیاسیی بنیامین نەتەنیاهۆ و هەڵسەنگاندنی ئاراستەی دەسەڵات روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد؛ هەڵبژاردنێک کە لە سایەی سێ ساڵ جەنگی فرەبەرە و گۆشەگیری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت.

کێبڕکێیەکی توند لە نێوان ناتانیاهۆ و ئایزنکۆت

بەیانی سێشەممە، پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) دەستی پێکرد، تێیدا 37 لیستی هەڵبژاردن کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 120 کورسی پەرلەمان دەکەن. کێبڕکێی سەرەکی لە نێوان بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی تەمەن 77 ساڵ کە زۆرترین ماوە لە دەسەڵاتدا بووە، و گادی ئایزنکۆتی سەرۆکی پێشووی ئەرکان و سەرکردەی بەرەی "یاشار"دایە.

نەتەنیاهۆ کە سەرکردایەتیی بلۆکێکی پارتە ئایینی و ڕاستڕەوەکان دەکات، لە بانگەشەکانیدا جەختی لەسەر توانا ئەمنییەکانی و پەیوەندییە نزیکەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووەتەوە. لە بەرامبەردا، ئۆپۆزیسیۆن بە سەرکردایەتیی ئایزنکۆت، نەتەنیاهۆ بە خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیی شکستی ئەمنیی 7ـی ئۆکتۆبەر تۆمەتبار دەکات و بەڵێنیداوە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن ئەنجام بدات.

دیموگرافیا و ئاڵنگارییە ئابووری و ئەمنییەکان

لە کۆی نزیکەی 7.3ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە نیو ملیۆن گەنج بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن، هەروەها دەیان هەزار هاووڵاتیی ئیسرائیلی لە دەرەوەی وڵاتیش گەڕاونەتەوە. ڕاپرسییەکان ئاماژە بە کێبڕکێیەکی زۆر هاوسەنگ دەکەن لە نێوان پارتی لیکۆد وهاوپەیمانە ڕاستڕەوەکانی لە لایەک، و بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بە سەرکردایەتیی ئایزنکۆت لە لایەکی ترەوە.

شایەنی باسە، هەر هاوپەیمانییەکی حوکمڕانی پێویستی بە پشتیوانی لانیکەم 61 پەرلەمانتار هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام پێشبینی دەکرێت هیچ لایەنێک بە تەنیا ئەو ژمارەیە بەدەستنەهێنێت. لە کاتێکدا تەنیا نزیکەی یەک لەسەر سێی 37 لیستی بەشداربوو چاوەڕوان دەکرێت بەربەستی هەڵبژاردنی 3.25٪تێپەڕێنن، لایەنە عەرەبییەکانیش کە نوێنەرایەتی 21%ی دانیشتووان دەکەن، تا ئێستا ئامادەیی خۆیان بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ هەردوولا ڕەنگڕێژ نەکردووە و دەکرێت ببنە خاڵی یەکلاکەرەوە.

 

  • پەیامێکی یەکلاکەرەوە لە کەجەکەوە: گەریلا یەک هەنگاوی تر ناگرێتەبەر

  • هەڵبژاردنی چارەنووسساز لە ئیسرائیل؛ ناتانیاهۆ بەرەو سەختترین تاقیکردنەوە دەچێت

  • رەزایی: لەگەڵ تورکیا، سعودیە و پاکستان گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی

  • ناردنی بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دواخرا

  • گفتوگۆکانی زاخۆ؛ سێ خاڵە ناکۆکەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی ٢٠٢٧ و نەوت

  • سکاڵای سەر حکومەتیشی دواخست؛ دادگای فیدراڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردەوە

  • دەستپێکی پرۆسەیەکی نوێ؛ یەبەشە و یەژەشە دەچنە ناو دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقەوە

  • پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق؛ مەرجە توندەکان، دابەزینی پشکەکە و ئاڵنگارییە داراییەکان

  • عیراق ترسی هەیە گرووپەكان لە جەنگی چاوەڕوانكراوی ئەمریكا و ئێران تێوەبگلێن

سەرەکی