56   خولەک پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

پەیامێکی یەکلاکەرەوە لە کەجەکەوە: گەریلا یەک هەنگاوی تر ناگرێتەبەر

بەسێ هۆزات دەنگۆی چۆڵکردنی ئەشکەوتەکان و هەواڵە بڵاوکراوەکانی وەک "شەڕی تایبەت" وەسف کرد

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا هەڵسەنگاندنی بۆ قۆناغی ئێستای پرۆسەی ئاشتی، سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک، دۆخی زیندانەکان و ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد و جەختی کردەوە کە هەتا کێشەی ئازادی و پێگەی ڕێبەر ئاپۆ یەکلا نەکرێتەوە، پرۆسەکە پێش نەکەوێت.

لەبارەی قۆناغی ئێستای پرۆسەی ئاشتی و هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا، بەسێ هۆزات ڕایگەیاند سەرەڕای هەنگاوە مێژووییەکانی تەڤگەری ئازادی وەک ڕاگرتنی تێکۆشانی چەکداری دژی تورکیا، کشاندنەوەی هێزەکانی گەریلا لە ناوچە سنوورییەکان و ناو شارەکان و چۆڵکردنی ئەشکەوتەکان، بەڵام دەوڵەت و دەسەڵات لە بری هەنگاونان بەرەو دیموکراتیزەبوون و ڕەخساندنی زەمینەی سیاسی و یاسایی، پەرە بە 'سیاسەتی شەڕی تایبەت' دەدات.

هۆزات ئاماژەی بەوەدا کە لێدوانەکانی بەرپرسانی وەکو محەمەد ئۆچووم نیشانەی ئەو باڵەی ناو دەوڵەتن کە لەسەر چارەسەرنەکردن و شەڕ پێداگری دەکەن. ناوبراو دووپاتیکردەوە کە تاوەکو پێگە و ستاتۆی "ڕێبەر ئاپۆ" بە فەرمی نەکرێت و ناوبراو بە شێوازێکی ئازاد و بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و سیاسەتمەداران پرۆسەکە بەڕێوە نەبات، گەریلا یەک هەنگاوی دیکەش ناگرێتەبەر، چونکە مامەڵەکردن لەگەڵ "ڕێبەر ئاپۆ" بە مانای مامەڵەکردنە لەگەڵ پرسی کورددا. هەروەها هەواڵە بڵاوکراوەکانی تایبەت بە تەسلیمبوونی چەک لە ناوچەکانی وەک خواکورک، خنێرە و گاران بە "شەڕی تایبەت و یاریکردن بە کات" ناوبرد کە بە مەبەستی دروستکردنی ژینگەیەکی جیاواز بڵاو دەکرێنەوە.

سەبارەت بە دۆخی زیندانەکان و پێشێلکارییەکان، هاوسەرۆکی کەجەکە ڕەخنەی تووندی لەو یاسا دوژمنکارانەیە گرت کە تێیدا زیندانیانی سیاسیی ٣٠ ساڵە، سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان و بوونی نەخۆشیی کوشندەی وەک شێرپەنجە و دڵ، بەهۆی سزادانی دەرەوەی یاسا و ئەخلاق لە زینداندا دەهێڵرێنەوە و مافی ئازادبوونی پێشوەختیان دەسووتێنرێت. ئەم ڕەفتارانە دڵەڕاوکێ و بێمتمانەیییەکی گەورە لە ناو کۆمەڵگادا دروست دەکات. لە لایەکی ترەوە، ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵات بۆ ڕێگریکردن لەوەی پرۆسەکە ببێتە کۆمەڵایەتی، گوشار و شاڵاوی هێرشەکانی بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن، ڕۆژنامەنووسان و توێژە دیموکراتەکان چڕتر کردووەتەوە، لە کاتێکدا بنەمای سەرەکیی پرۆسەکە دیموکراتیزەکردنی تورکیایە.

لە تەوەرێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا، بەسێ هۆزات تیشکی خستە سەر دۆخی ئێران و ململانێی لەگەڵ ئەمریکا و ڕایگەیاند،دەنگۆی کشانەوەی تەواوەتی ئەمریکا لە عێراق واقیعی نییە، چونکە ئەمریکا وەک هێزێکی هەژەموونخواز بنکەی کاریگەری لە نزیک سنوورەکانی ئێران هەیە و شەڕەکە بە قووڵی بەردەوامە. هۆزات هۆشداری دا دەسەڵاتی تاران بەهۆی لاوازیی ناوخۆیی و پەیڕەوکردنی سیاسەتەکانی وەک لەسێدارەدانی چالاکوانان، تووڕەیییەکی گەورەی لە ناو کۆمەڵگادا دروست کردووە و بۆتە ئامانج بۆ دەستوەردانی دەرەکی، و تاکە ڕێگەی دەربازبوونی ئێران ئەوەیە کە لەسەر بنەمای دیموکراسیی خۆجێیی وەڵامی داواکاریی گەلان بداتەوە و هەنگاوی دیموکراتی بنێت.

 

  • پەیامێکی یەکلاکەرەوە لە کەجەکەوە: گەریلا یەک هەنگاوی تر ناگرێتەبەر

  • هەڵبژاردنی چارەنووسساز لە ئیسرائیل؛ ناتانیاهۆ بەرەو سەختترین تاقیکردنەوە دەچێت

  • رەزایی: لەگەڵ تورکیا، سعودیە و پاکستان گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی

  • ناردنی بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دواخرا

  • گفتوگۆکانی زاخۆ؛ سێ خاڵە ناکۆکەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی ٢٠٢٧ و نەوت

  • سکاڵای سەر حکومەتیشی دواخست؛ دادگای فیدراڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردەوە

  • دەستپێکی پرۆسەیەکی نوێ؛ یەبەشە و یەژەشە دەچنە ناو دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقەوە

  • پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق؛ مەرجە توندەکان، دابەزینی پشکەکە و ئاڵنگارییە داراییەکان

  • عیراق ترسی هەیە گرووپەكان لە جەنگی چاوەڕوانكراوی ئەمریكا و ئێران تێوەبگلێن

سەرەکی