2024-08-19 1054 جار خوێنراوەتەوە

ئیرادە.. دەقى رێککەوتنە نوێیەکەى عێراق و تورکیا بە زمانى کوردى بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی 15ی ئابی 2024 هەریەک لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە نێوان عێراق و تورکیا لە بواری هاوکاری سەربازی و ئەمنی و بەرەنگار بوونەوەى تیرۆر ڕاگەیاند، ئیرادە میدیاش دەقى ئەو لێکتێگەیشتنە بە زمانى کوردى بڵاو دەکاتەوە.

بە پێی ناوەرۆکى لێکتێگەیشتنەکە، چیتر دەولەتی تورک لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا داگیرکاریەکانی لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات، بەو پێیەی یەکێک لە خاڵە ئیمزا لە سەر کراوەکانی لێکگتێگەشتنەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورک و عێراق هەمەنگی سەربازی و سیخوڕی دەکەن بۆ لێدان و ڕێگری کردن لە هەر جموجوڵێک کە پێچەوانەی بەرژەوەندی لایەنی بەرامبەربێت، ئەم خاڵە ڕاستەوخۆ هەرلایەنێک دەکاتە ئامانج کە پێچەوانەی بیر و تێڕوانینی دەوڵەتانی وەک تورکیا و عێراقن لە سنورەکان کە دیارە مەبەست لێدانە لە هەرپارتێکی کوردی کە بیەوێت مافەکانی بەدەست بهێنێت لە ناوچەکە  .

هەربە پێی رێککەوتنەکە چیتر دەوڵەتی تورکیا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو رێککەوتنە و بەهاوکاری بەرپرسانی باڵای سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاسانتر لە ڕابردوو داگیرکاریەکانی دەبەستێتەوە بەو ڕێکەوتنە و ناوچەکە دەخاتە ژێر داگیرکاری خۆیەوە لە ژێر ناوی جۆراو جۆر و داتاشراو کە ڕێککەوتنەکە ڕێگەی پێدەدات، هاوکات هەرکەس و شوێنێکی بوێت دەیکاتە ئامانج و پێچەوانەی رێکەوتنەکەش نیە .

رێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و عێراق کە بەرپرسانی بالای پارتی دیموکراتی کوردستان تێیدا کەوا سوربوون، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی داگیرکاری و لە قاڵب دانیکی خێرا دەکاتەوە ، مەترسیەکان هەرئەوەندە نین کە لایەنێک پێناسەی بۆ دەکات بەڵکو ئایندەی تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە سنورەکە دەخاتە مەترسیەوە .

لێکگتێگەشتنە هەموارکراوەکەی نێوان تورکیا و عێراق، خۆى لە 10 مادەدا دەبێنێتەوە هەدوولا ڕێککەوتون، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی کورد، لە ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ تیرۆریستییه‌ جیاوازه‌كان و پاراستنی ئاسایشی هاوبه‌ش.
ئەوەی جێگەی سەرەنجە لە رێکەوتنەکەدا و دیار نیە، نەبوونی هیچ پابەندیەکی تورکیا بە هاوکاری کردنی عێراق جگە لە ڕووی سەربازی لەکاتێکدا ئەو ڕووبەڕووبونەوە سەربازیە واستی تورک و دەوڵەتی ئۆدوغانە لە ناوچەکە .

 
دەقى لێکتێگەیشتنەکە....

        

 

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

  • وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

  • کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات

  • عێراق چارەسەری شێرپەنجەی بەرهەمهێنا

  • حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

  • کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە

  • سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاریکرا

  • سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا

سەرەکی