2025-05-10 249 جار خوێنراوەتەوە

میدیای ئیسرائیل: ترەمپ لەکاتی چوونی بۆ سعودیە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت

ئیرادە میدیا

میدیای ئیسرائیل رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا لە میانی سەردانەیەكەیدا  لە ناوەڕاستی مانگی ئایار بۆ سعودیە داندەنێت بە دەوڵەتی فەلەستینی و حكومەتێك بەبێ حەماس لە فەلەستین پێكدەهێنێت.

رۆژنامەی "جیروسالیم پۆستی" ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی سەردانەیەكیدا بۆ وڵاتی سعودیە بە رەسمی داندەنێت بە دەوڵەتی فەلەستینی و پێكهێنانی حكومەتێكیش رادەگەیەنێت بەبێ بزوتنەوەی حەماس.

دەشڵێت، داننانی ئەمریكا بە دەوڵەتی فەلەستینی دەبێتەهۆی گۆڕانكاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و چەند دەوڵەتێكی تریش دێنە ناو رێككەوتنی ئیبراهیمی و پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، لە سەردانەكەی ترەمپدا چەند رێككەوتنێكی ئابوری دەكرێت و وڵاتانی كەنداوی عەرەبیش لە سەپاندنی باجی گومگری دەبەخشرێن.

 

ئا: رێبین بەکر

  • رۆژهەڵات..لەحوكمڕانى سەفەوییەكانەوە بۆ كۆمارى ئیسلاميى ئێستا

  • ئایا عێراق دەبێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ حوسییەکان؟

  • رایخى سێهەم.. ناسراوترین لۆگۆى جیهان

  • نێڵسۆن ماندێلا.. ئەو پیاوە لێبوردەیەى سەرەتا ناوى گێرەشێوین بو

  • جۆزیف گۆبڵز.. ئەو وەزیرەى تەنها رۆژێك راوێژكارى ئەڵمانیا بو

  • ئەو سەرۆكەى رۆژێك پێش مردنى وتارێكى نوسى و تەنها خۆى بینى

  • هۆچی منە.. چێشتلێنەرێك دەرگاى دۆزەخ بۆ ئەمریكییەكان دەكاتەوە

  • عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا

  • ناپلیۆن..ئەو ئیمپراتۆرەى لە پشیلە دەترسا و دەنگى زۆر ناخۆشبو

سەرەکی