2025-05-10 312 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا

ناوەندی هەواڵ

یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا کە ژنێکی تەمەن 45 ساڵە.

وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوو حاڵەتی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لەسنووری دهۆک هەبوون و دوای هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و پشکنینیان لە دوو رۆژی رابردوودا، دوای پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان حاڵەتێکیان وەک دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبووەکە دانیشتووی ناحیەی شیلادزێ بووە، تەمەنی 45 ساڵ و ژنی ماڵ بووە و خاوەن و بەرکەوتەی ئاژەڵە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە سەرەڕای وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا.

تەندروستی لەراگەیەندراوەکەیدا، داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی جێبەجێکردنی رێنماییەکان بن و لەکاتی هەبوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێتەرنەری ئاگاداربکەنەوە.

سەگڤان سلێمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی لەپارێزگای دهۆك بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: لەئێستادا هیچ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکەدا نییە.

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی