×

2024-09-05 178 جار خوێنراوەتەوە

لە ئیتالیا بەهۆى ژێرئاو کەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران 21 کەس بێسه‌روشوێن بوون

ناوەندی هەواڵ

فەرمانگەی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەنابەران ژێر ئاوکەوتنى بەلەمێکى کۆچبەرانى لە لەدەریای سپی ناوەڕاست لەنزیک دورگەی لامپیدوزای ئیتاڵیا راگەیاند، بەپێى ئامارە سەرەتاییەکانیش تا ئێستا 21 کۆچبەر بێسەروشوێنن.

چیارا کاردۆلێتی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، زیاتر لە 20 کەس لەدەریای ناوەڕاست بێسەروشوێنن پاشئەوەی بەلەمێک لە 1ی ئەیلول نقوم بوو، ئەو حەوت ڕزگاربوەی تیمەکەمان لەلامپیدوسا ڕزگاریان کردون، لەدۆخێکی سەختدان، زۆربەیان کەسوکاریان لەدەستداوە.

میدیاکانی ئیتاڵیا دەڵێن 21 کەس بێسەروشوێنن کە سێ منداڵیان تێدایە، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیاش کە هەندێ لەکۆچبەرەکانیان ڕزگارکردوە، دەڵێن، "پەنابەرەکانی ناو بەلەمەکە خەڵکی سوریان".

بەگوێرەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران، لەساڵی 2023دا زیاتر لە سێ هه‌زار کۆچبەر دوای ئەوەی هەوڵیانداوه‌ لەدەریای ناوەڕاست بپەڕنەوە، تائێستا بێشه‌روشوێنن.

دووشەممەى ڕابردوش مێدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لەئاوەکانی ئیتاڵیا تێکشکاوەو دەیان کۆچبەر کە بەشێکیان کوردن، تائێستا بێسه‌روشوێنن.

 

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی