51   خولەک پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

ئێران پلانێكی حەوت رۆژی داوە بە ئەمریکا بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی

بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، ئێران پلانێكی حەوت رۆژی داوە بە واشنتۆن بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی و دەستپێكردنەوەی دانوستان و كردنەوەی گەرووی هورمز، دەمانەوێت پێش هەڵبژاردنی كۆنگرێس لەگەڵ ترەمپ بگەینە رێككەوتن و چاوەڕوانی وەڵامین.

دوای دوو رۆژ لە دانوستانەكانی نێوان بەرپرسانی ئەمریكی و ئێرانی لە نیویۆرك، تاران پلانێكی حەوت رۆژەی ئاشكرا كرد، پلانەكە برتییە لە دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز و دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگەی كە ماوەی حەوت مانگە لە نێوانیاندا بەردەوامە.

بە گوێرەی تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئەو پێشنیازەی ئێران لە ڕێگەی ناوەندگیرەكانەوە پێشكەشی ئەمریكای كردووە ئەم هەفتەیە، دەقەكەی جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت واشنتۆن لە ماوەی حەوت رۆژدا مەرجە دیاریكراوەكان جێبەجێ بكات بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان و دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز.

وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیكردەووتەوە، بچێتە ناو وردەكاری ئەو مەرجانەوە، بەڵام وتویەتی، ماوەی حەوت رۆژەكە كە دراوە بە ئەمریكا بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكان، لە رۆژی دوای رەزامەندی واشنتۆن لەسەر پێشنیازەكە دەست پێدەكات و تاران چاوەڕێی وەڵامی ئەمریكایەو هیچ پەلەیەكی نییە.

عیراقچی روونی كردەووتەوە، تاران پێی باشترە واشنتۆن رازی بێت و دیالۆگ دەست پێبكاتەوە پێش هەڵبژاردنەكانی نوێكردنەوەی نیوەیی كۆنگرێسی ئەمریكا لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوەش كردووە، پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوولا لە ڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە بەردەوامن، بەتایبەتی دوای بەستنی كۆبوونەوەیەكی "بەرهەمدار" لەگەڵ ستێڤ ویتكۆف، نێردەی ئەمریكاو جارید كۆشنەر، لە رۆژی سێشەممەی رابردوو لە نیویۆرك.

پێشتر ویتكۆف ئاشكرای كردبوو، دانوستانێكی چڕو پڕ بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لەگەڵ وەفدی ئێرانی لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك بەڕێوەچووە لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز، لەو كاتەدا ترەمپ كۆبوونەوەكەی بە زۆر بەرهەمدار و زۆر باش وەسف كرد، ئاماژەی بە ئەگەری بەستنی كۆبوونەوەیەكی تر كرد لە داهاتوویەكی نزیكدا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن.

ئەم لێدوانانەی عیراقچی دوای قسەكانی مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران دێت، كە تێیدا رایگەیاند تاران دەیەوێت پێش هەڵبژاردنەكانی نوێكردنەوەی نیوەیی كۆنگرێس لەگەڵ ئەمریكا بگاتە رێككەوتن، جەختیشی كردەوە لە ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەكانی بەپێی پەیماننامەی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی.

  • سێ هێڵی سوور؛ پەیامی سەرۆكی چین لە دڵی واشنتۆنەوە

  • عەلی زەیدی لە ئەمریكاوە: عێراق قۆناغێكی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت

  • ئێران پلانێكی حەوت رۆژی داوە بە ئەمریکا بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی

  • كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق پێنج كاتژمێری خایاند

  • ڕۆیتەرز: ئەمریكا و ئێران تاوتوێی ڕێككەوتنێكی پلەبەندی دەكەن

  • دەقی وتەكانی؛ نەتەنیاهۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان سوپرایزەکەی كرد

  • لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟

  • له‌ کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە

سەرەکی