×

2024-09-21 597 جار خوێنراوەتەوە

بە پێى بەڵگەنامەیەکى نهێنى بە قاچاخ فرۆشتنی نەوت مەترسی گەورە دەخاتە سەر بودجەی هەرێم

ناوەندی هەواڵ

ئۆپیک لەبەڵگەنامەیەکى نهێنیدا داواى لە عێراق کردووە زیانى بەقاچاخ بردنى نەوتى هەرێم لە بودجە کەمبکاتەوە، ئەگەرنا لە داهاتوودا مەترسیەکى گەورە لەسەر عێراق دروستدەبێت.

بەپێى بەڵگەنامەیەکى نهێنى کە ئاشکرا بووە، تیایدا ڕێکخراوی ئۆپیک داواى لە عێراق کردووە زیانى بەقاچاخ بردنى نەوتى هەرێم لە بودجە کەمبکاتەوە، بەوەش مەترسیەکى گەورە لە سەر پشکى هەرێم دروستدەبیت.

ئەندامانى لیژنەى نەوت و وزە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاماژەیان بەوە داوە، ماوەى چوار مانگە عێراق داواى لە بەرپرسانى هەرێم کردووە بەقاچاخ بردنى نەوتى هەرێم رابگرن، چونکە زیانى زیاترلە 16 ملیار دۆلار بە عێراق گەیاندووە.

هەرێم ئەو داوایەى رەتکردووتەوە و تا ئێستا لە فرۆشتنى نەوت بە نایاساى بەردەوامە و رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت بە شێوەى قاچاخ لە تورکیاوە بەرەو وڵاتان ڕەوانە دەکرێت.

لەچەند ڕۆژی پێشودا "ئۆپێک" بۆ وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئاشکراکردووە، کە قاچاخچێتی یەکی زۆری نەوت بەڕێگەی تەنکەر لە پارێزگاکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت ئەوەش کێشەی گەورەی بۆ دروستکردوون، هاوکات بەغدای بە بەرپرسیار زانیوە لە بڕی نەوتی قاچاخ و پابەندی کردووە بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 220 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ئەگەر ڕێگری لەبەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم نەکات.

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی