×

2024-10-02 131 جار خوێنراوەتەوە

گەشتى فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانى ئاسایى بوونەوە

ناوەندی هەواڵ

دواى ئەوەى دوێنێ بەهۆى هێرشی مووشەکیى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستەى فڕۆکەوانیى عێراق گەشتەکانى راگرت، بەرەبەیانى ئەمڕۆ گەشتەکان ئاسایى بوونەوە.

رۆژى 1ى تشرینى یەکەم، بەهۆى هێرشی مووشەکیى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەستەى فڕۆکەوانیى عێراق لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان بەهەرێمى کوردستانیشەوە گەشتەکانى راگرت.

هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى دەستیانپێکردووەتەوە دواى بڕیارەکەى فڕۆکەوانى عێراق هیچ گەشتێک هەڵنەوەشاوەتەوە، چونکە لەو وادەیەدا هیچ گەشتێک نەبووە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر ئاماژەى بەوەکردووە، لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر ئاسایى بوونەتەوە لەدواى هێرشەکە و راگرتنى گەشتەکان ژمارەیەک گەشتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر هەڵوەشاونەتەوە.

 

  • داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ بۆ ماوەى شەش مانگ درێژ کرایەوە

  • رێکخراوی CPT: تورکیا رێگەی سەربازی لە سنووری ئامێدی دروستدەکات

  • خشتەى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگى هەشت بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

  • هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی مانگی نۆی ڕاگەیاند

  • بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

  • ئەمڕۆ مەراسیمی چلەی شەهید “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوەدەچێت

سەرەکی