×

17   کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی مانگی نۆی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی گەل-هەپەگە بڵاویکردەوە، لە مانگی ئەیلولدا هێزەکانیان 112 چالاکییان دژى سوپاى تورکیا ئەنجامدا و تێیدا 28 سەربازی تورکیا کوژراون  کە یەکێکیان پلە باڵا بووە هەروەها گورز لە هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێندراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی  ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی گەل-هەپەگە، تورکیا  51  جار بە چەکی قەدەغەکراوی دژی گەریلا بەکارهێناوە.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووبەڕووی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر و قڕکەری دەوڵەتی تورکیا بوونەتەوە، لە باکووری کوردستان، لە ماردینەوە تا بۆتان، لە ئامەدەوە تا دێرسیم و گارزان، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانی بێشوماری ئەنجامداوە.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکرایکردووە، لە هێرشی دژ بە سوپای تورکیادا، هەر یەک لە  زەردەشت سوروچ – ئادەم ئۆزکان و ڕێباز باگۆک - سەلمان داگدەلەن، هەروەها هەبون پیرۆ- زراڤ تاش و بۆتان ئۆسیان- فەهمی باشکورت شەهید بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە مانگی ئەیلولدا  بۆردوموان و هێرشەکانی سوپای تورکیا زیادی کردووە، بەجۆرێک لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا 51 جار بە چەکی قەدەغەکراو، هەشت جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 169 جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و 303جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی فیدایی و تاکتیکی گەریلایی وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان داوەتەوە، کە لە ماوەی مانگی ئەیلولدا گەریلا، جارێک لە ئاسمانەوە و111 جار لە زەویەوە؛112 جار بە تاکتیکی جیاواز چالاکییان ئەنجامداوە لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەشدا، سەردار پەیا عوسمان ئایان و 27 کوژراون و11 سەربازیش بریندار بوون.

ئاماری چالاکییەکانیمانگی ئەیلول:

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا

هێرش بە فڕۆکەی جەنگی:303
هێرش بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر:169
هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:51
هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان:8

شەهیدان

ئەوانەی کە شەهیدبوون:4
چالاکییەکانی گەریلا
چالاکییەکانی گەریلا لە ئاسمانەوە:1
چالاکییەکانی گەریلا لە وشکانی:111
کۆی گشتی چالاکییەکانی گەریلا:112

کوشتنی هێزی تورکیا

ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کەکوژراون:27
ژمارەی کوژراوی پلە باڵای تورکیا:1
ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا برینداربوون:11 کەس

ئامێری لەناوچوو

سیستەمی ڕادار:2
کۆگای چەک و تەقەمەنی:1
بۆمبهاوێژی بە زنجیر:1
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان:5
کامێرای چاودێری: 4
سەنگەر: 3
وزەی خۆر:1

ئەوانەی کە گورزیان لێوەشیندراوە

هێلیکۆپتەری هێرشبەر: 2
هێلیکۆپتەری سکۆرسکی:1
سەنگەر:3
کەپچە:1

ئەوانەی دەستیانبەسەردا گیراوە

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەک هەڵگر:1




  • وەزارەتى دارایى خشتەى مووچەى بڵاوکردەوە

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

  • هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی مانگی نۆی ڕاگەیاند

  • بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

  • ئەمڕۆ مەراسیمی چلەی شەهید “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوەدەچێت

  • ئومێد سەباح: بۆ دابەشکردنى مووچە چاوەڕێى پارەکەى بەغداین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى بە گرێبەستبوونی وانەبێژان

سەرەکی