×

2024-10-02 127 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین زانیارى لەبارەى بە گرێبەستبوونی وانەبێژان

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ فەرمانی بە گرێبەستبوونی وانەبێژان دەربچێت و دواتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمان دەردەكات و رێكارەكانی دامەزراندن بە گرێبەستیان دەردەچێت.

نزیکەى دوو مانگە  بڕیارى  بەگرێبەست بوونى 38 هەزار مامۆستاى وانەبێژ دراوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندنى ئەمکساڵ تا ئێستا فەرمانى بەگرێبەستبوونیان بۆ نەکراوە.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ فەرمانی بە گرێبەستبوونی وانەبێژان دەربچێت و دواتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمان دەردەكات و رێكارەكانی دامەزراندن بە گرێبەستیان دەردەچێت.

وتیشى،  بڕیارەكە سەرجەم وانەبێژان لە ساڵی 2014ەوە تا ئەمساڵ دەگرێتەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەوترا كە تەنها تایبەت دەبێت بە وانەبێژانی ساڵانی 2023/ 2024، بەڵكو بە هەوڵی وەزیری خوێندنی باڵا سەرجەم وانەبێژان دەگرێتەوە و رێكارەكان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

  • داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ بۆ ماوەى شەش مانگ درێژ کرایەوە

  • رێکخراوی CPT: تورکیا رێگەی سەربازی لە سنووری ئامێدی دروستدەکات

  • خشتەى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگى هەشت بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

  • هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی مانگی نۆی ڕاگەیاند

  • بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

  • ئەمڕۆ مەراسیمی چلەی شەهید “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوەدەچێت

سەرەکی