×

دیناری عێراقی
2024-10-08 114 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مڕۆ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم ده‌نێرێت

ناوەندی هەواڵ

بڕیاره‌ ئەمڕۆ بەغداد 329ملیار دینار بۆ موچەی مانگی ئەیلولی ھێزە ئەمنییەکان بنێرێت، بڕیاریشە لەم ھەفتەیەدا وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی مووچەی مانگی ئەیلول رابگەیەنێت.

 به‌وته‌ى سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق، دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە وەزارەتەکەیان بریاریداوه‌ بە خەرجکردنی 329 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی ئەیلولی ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، ئەمڕۆ ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ھەرێمى كوردستان.

رۆژی دووی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 598 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی ئەیلول خستەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، به‌ڵام وەزارەتى دارایى هه‌رێمى كوردستان لە رۆژی چواری ئەم مانگەوە دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب و ئەمڕۆش پڕۆسەی دابەشکردنی موچە کۆتایی دێت.

بە ناردنی ئەو 329ملیار دینارە لەلایەن بەغدادەوە، ھەرێم 927 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی ئەیلول لەبەردەست دەبێت، به‌وته‌ى به‌رپرسانى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ مانگانه‌ پێویستیان   بە 998 ملیار دینارە.

 پێشتریش وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، لەگەڵ تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب و ھاوکات ھاتنی موچەی مانگی ئەیلولی ھێزە ئەمنییەکان و لێبڕینی موچەی مانگەکانی شوبات تاکو ئابی ئەمساڵ،راستەوخۆ لەم ھەفتەیەدا دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات.


  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی