×

هەناردەکردنی گەنم
2024-10-08 220 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بازرگانی: عیراق لە ھاوردەکاری گەنمەوە بووەتە وڵاتی ھەناردەکاری گەنم

ناوەندی هەواڵ

وەزیری بازرگانی عیراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە عێراق بەشی ساڵێک خۆراکی کۆگاکراوی هەیە و  ڕایدەگەیەنێت، عیراق لە ھاوردەکاری گەنمەوە بووەتە وڵاتی ھەناردەکاری گەنم.

ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عیراق جەخت دەکاتەوە لە گرنگی ئاسایشی خۆراک بە تایبەت لەو ڕەوشە ئاڵۆزەی کە ناوچەکە ڕوبەڕووی بووەتەوە.
 
وتیشی، عیراق لە وڵاتی ھاوردەکاری گەنمەوە بووەتە وڵاتی ھەناردەکار و ئەزمونێکی پێشەنگ بووە کە وڵاتانی دراوسێ دەتوانن سودی لێببینن. 

پێشتریش وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاندبوو، بەشی ساڵێک خۆراکی کۆگاکراو ھەیە و ھاووڵاتیانی دڵنیا کردەوە لەوەی ھیچ مەترسییەک بوونی نییە، ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا عیراق ساڵانە پێویستی بە زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 ھەزار تۆن گەنم ھەیە. 

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی