×

2024-10-09 513 جار خوێنراوەتەوە

نۆ هەزار مووچە خۆر مووچەکانیان ڕاگیرا

بەهۆى هەبوونى کەموکورتى لە لیستى مووچەکانیان، مووچەى هێزەکانی یەکەی 70ی سەر بەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگیرا‌ و چارەنوسى مووچەکانیان بە نادیارى ماوەتەوە.

ژمارەی خانەنیشنانی هێزەکانی 70 نزیکەی نۆ هەزار کەسەو گوژمەی مووچەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە.

بەپێى زانیارییەکان دابەشکردنی مووچەی خانەنیشنانی هێزەکانی یەکەی 70ی راگیراوە و بەوتەى وەزارەتى دارایى هەرێمیش هۆکارەکەى بۆ هەبوونى کەموکوڕى لە لیستى مووچەکانیان دەگەڕێتەوە ئامادەنیین دۆسیەکانیان ڕادەست بکەن.

خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی (70) تائێستا هیچ داتاو زانیاریی‌و دۆسیەیەکیان بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی‌ و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، لەوەزارەتی دارایی عێراق ‌و وەزارەتی دارایی هەرێمیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە، ئەوەش بووەتە هۆى دروستبوونى کێشە لە دابەشکردنى مووچەکانیان.

پێشتر وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێم یەکەی 70 ئاگادارکردوەتەوە، بەرپرسیارنین لەدواکەوتن‌و نەدانی موچەکانیان، بەڵکو پێویستە فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی (70) کاربکات بۆ ئەوەی بەزووترینکات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنیشنی.

 

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی