×

2024-10-10 303 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری راگرتنی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 ئاشکرا دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگە هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەکانیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەشێكە لە بانگەشەی هەڵبژاردن.

عادل مەلا تاهیر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی یەكەی 70ی هێزە پێشمەرگە رایگەیاند، بۆچی چەند ساڵێكە بە بێ‌ گرفت مووچەمان خەرجكراوە و لە ئیستادا كە لەهەڵبژاردن نزیك بووینەتەوە گرفت تەنها بۆ خانەنشینی یەكەی 70 دروستدەكرێت و یەکەى 80 هیچ کێشەیەکییان نییە.

وتیشى، ئەوەی بەرامبەر بە خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی 70 دەكرێت جۆرێكە لە سزادانی سیاسی، چونکە ئێمە بەهەموو جۆرێك ئەركەكانی خۆمان جێبەجێكردووە و هەرچی پێویست بێت لەرێنماییەكانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا جێبەجێمان كردووە، بۆیە پێمانوایە دروستكردنی ئەم گرفتە لەلایەن حكومەتەوە وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنرێت.

بەوتەى عادل مەلا تاهیر  هێزەكانی یەكەی 70 كەمترین كێشەی هەیە لەڕووی ئامارو ژمارەوە بە خانەنشینیشەوە، بەراورد بە هێزەكانیی یەكەی 80 ، بەڵام دروستكردنی ئەم كێشەیە لەم كاتی هەڵبژاردنەدا روونە كە پەیوەندی بە بەكارهێنانی ئەم دۆسێیەوە هەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كە ئەمەیان پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكانی كۆمسیۆنە.

ژمارەی خانەنیشنانی هێزەکانی 70 نزیکەی نۆ هەزار کەسەو گوژمەی مووچەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە و پێشتر وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێم یەکەی 70 ئاگادارکردوەتەوە، بەرپرسیارنین لەدواکەوتن‌و نەدانی موچەکانیان، بەڵکو پێویستە فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی (70) کاربکات بۆ ئەوەی بەزووترینکات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنیشنی.

  • وەزارەتى دارایی خشتەى مووچەى مانگى نۆی بڵاوکردەوە

  • زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى هەرێم خرایەسەر هەژمارى دارایی فیدراڵ

  • خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی 9 بە هاوتاکراوی وەرناگرن

  • وەزارەتى دارایى هەرێم مووچە خۆران بێئومێد دەکات

  • هه‌رێم له‌ ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێ ئومێد بووه‌؛ له‌ داهاتى ناوخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

  • ناتۆ: گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچڕێنێت

  • هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ بلیتێك ده‌بێته‌ ملیۆنێرى دینار

  • هەرێم لەسەر داوای ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

  • بەمەرج مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 خەرجکرا

سەرەکی