×

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسی
2024-10-10 217 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا ڕێگەنادات عێراق چەند سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی بکڕێت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی بزوتنەوەی "وجود" دەڵێت ڤیتۆی ئەمریكا ڕێگرە لە عێراق بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی S400 ی ڕووسی و خورداری ئێرانی و باڤاكی فەڕەنسی، سەبارەت بە هۆكارەكەشی دەڵێت "ئەمریكا نایەوێت عێراق توانای پاراستنی ئاسمانەكەی هەبێت".

محەمەد ئەبو سەعیدە بە "مەعلومە" ی وتووە"ئەو سیستەمەی كۆریای باشور كە عێراق بۆ پاراستنی ئاسمانەكەی كڕیویەتی سنوردارە و توانای نییە فڕۆكەی پێشكەوتووی وەكو ئێف 15 و ئێف 16 و میراجی پێشكەوتوو تێكبشكێنێت، جگە لەوەی ئەو سیستەمە مەودایەكی دیاریكراوی هەیە بۆ تێكشكاندنی فڕۆكە".

سەرۆكی بزوتنەوەی "وجود" دەڵێت "ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڤیتۆیان لەسەر عێراق هەیە بۆ ئەوەی ڕوونەكاتە چەكی وڵاتانی ڕۆژهەڵات، بەتایبەتیش سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیا كە بە S400 ناسراوە و توانای هەیە ڕوبەڕووی هەڕەشەی فڕۆكە ببێتەوە و ئاسمانی عێراق دەپارێزێت، بەڵام ئەمریكا بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادات عێراق ئەو سیستەمە بكڕێت".

"ئەمریكا تەنها ڤیتۆی لەسەر بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسی نییە، بەڵكو لەسەر سیستەمی بەرگریی ئاسمانی خورداری ئێرانییش داناوە كە نزیكە لە سیستەمی S400 ی ڕووسی، هەروەها ڕێگری دەكات لە بەدەستهێنانی سیستەمی باڤاكی فەرەنسی كە ئەویش نزیكە لە سیستەمە ڕووسییەكە". محەمەد ئەبو سەعیدە وا دەڵێت.

 

  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی