وەزیری خوێندنی باڵای عێراق
2024-10-12
245 جار خوێنراوەتەوە
لێدوانى وه‌زیرێكى عێراقى كاردانه‌وه به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت
ناوەندی هەواڵ
وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى عێراق ڕووبه‌ڕووى شه‌پۆلێك كاردانه‌وه و ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌و لێدوانه‌ى له تۆڕى ئێكس داویه‌تى و ده‌ڵێت "گومانم له بنه‌چه‌ى ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه هیچ هه‌ڵوێستێكیان بۆ پشتیوانى فه‌ڵه‌ستین و لوبنان نییه".
نه‌عیم عه‌بودى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس پۆستێكى كردووه و نوسیویه‌تى:"ئه‌و جه‌نگه‌ى له لوبنان و فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك پشكنینى "DNA" رۆڵه ناشه‌رعییه‌كانى میلله‌تانى ئیسلامى و عه‌ره‌بى ئاشكرا كرد".
نوسینى ئه‌و وه‌زیره عێراقییه كه له ساڵى 2022 ه‌وه له‌و پۆسته‌دایه، له‌كاتێكدایه دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له گرژیدایه و ئیسرائیل له‌یه‌ككاتدا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ى فه‌ڵه‌ستین و باشورى لوبنان.
پۆسته‌كه‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراق زۆرترین كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه و به‌شێك له عێراقییه‌كان پشتیوانى ده‌كه‌ن و به‌شێكیش دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ڕه‌خنه‌گرانى ئه‌و نوسینه‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى عێراق ده‌ڵێن ناكرێت وه‌زیرى وه‌زاره‌تێكى گرنگ كه خوێندنى باڵایه به‌و شێوه‌یه بێت.
چالاكوانێكى عێراقى به‌ناوى راسلى مالیكى بۆ وه‌زیرى خوێندنى باڵا نوسیویه‌تى "جه‌نابى وه‌زیرى خوێندنى باڵا داوات لێده‌كه‌م تۆش له باوانت دڵنیا بیته‌وه".
به‌شێك له ڕه‌خنه‌گران له نوسینه‌كه‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراق ده‌ڵێن ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى وه‌زیرى خوێندنى باڵا وابێت ده‌بێت به‌رپرسه‌كانى دیكه‌ى عێراق چۆن بن.
عه‌بودى پێش ئه‌وه‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراق بێت، ئه‌ندامى په‌رله‌مان عێراق بووه له خولى چواره‌م، ئه‌و له كوتله‌ى سادقونى سه‌ر به عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه كه به گروپێكى نزیك له ئێران داده‌نرێت.
ئه‌و له‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌تى عێراق كه محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، وه‌ك وه‌زیرى خوێندنى باڵا ده‌ستنیشان كراوه.
به‌پێى سیڤییه‌كه‌ى، وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراق بڕوانامه‌ى دكتۆراى له زمانى عه‌ره‌بى و ماجستێرى له مافى مرۆڤ هه‌یه.
|