×

وەزارەتی خوێندنی باڵا
2024-10-31 135 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكاره‌كانى دامه‌زراندنى وانه‌بێژانى خوێندنى باڵا ده‌ستیپێكرد

ناوەندی هەواڵ

به‌وته‌ى ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى، ڕێكاره‌كانى دامه‌زراندنى وانه‌بێژانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌ستیپێكردووه‌ و كۆدى "یو پى ئێن" یان لێده‌كرێت.

به‌وته‌ى ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى بۆ "ئیراده‌ میدیا" ڕێكاره‌كانى دامه‌زراندنى وانه‌بێژانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌ستیپێكردووه‌، وتیشى له‌ سلێمانى له‌ بانكه‌كانى بابان، باخان، توى مه‌لیك، تانجه‌رۆ و مه‌ڵكه‌ندى كۆدى بێهاوتا "یو پى ئێن" یان بۆ ده‌كرێت.

ڕۆژى 23 ى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڵاویكرده‌وه‌: لە فەرمانێکى وزاریدا بە ژمارە (2557) لە ڕێکەوتى (23/ 10/ 2024)، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بریاریداوە بە پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و تایبەت بەمەبەستى پێداچونەوەو وردبینیکردنى ناو و سەرەتاکانى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت؛ ئامانج لە پێکهێنانى ئەم لێژنە باڵایە وردبینى و پێداچونەوەیە بە ناوى سەرجەم ئەو وانەبێژانەى کە بە گشتاندنمان بە ژمارە (17338) لە ڕێکەوتى (4/ 9/ 2024) لە زانکۆکانى کوردستان داواکراوەو بە نوسراوى زانکۆکان ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوەو رەزامەندى دارایی بۆ بەگرێبەست بونیان دەرچوە، هەروەها دڵنیابونەوەى سەرجەم وانەبێژانى ئازیزى هەرێمى کوردستانیشە لە راستى و دروستى ناوەکانیان و کارکردنمان لەسەر هەمان سێکوچکەو پرەنسیپەکانى (شەفافیەت و دادپەروەرى و دەرفەتى یەکسان) لە تەواوى پرۆسەکەدا کە هەر ئەمەش نەفەسى کارکردنمان بوە لە ڕابردو و ئیستاو داهاتوشدا، بەشێوەیەک بە بێ جیاوازى و لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا سەرجەم وانەبێژانى سودمەند بگەن بە مافى ئاسایی و یاسایی خۆیان کە ئەویش دەرچونى فەرمانى بە گرێبەست بونیانە.

جێگەى ئاماژە بۆکردنە فەرمانە وزارییەکە لەلایەن د. توانا نه‌جه‌ف، بەڕێوەبەرى گشتى کارگێرى و دارایی لە دیوانى وەزارەت سەرۆکایەتى دەکرێت بە ئەندامییەتى هەریەک لە بەڕێوەبەرانى تایبەتمەندى وەزارەت، بۆیە بەمەبەستى جێبەجێ کردنى ناوەرۆکى فەرمانەکە ئەمڕۆ (23/ 10/ 2024) لێژنەکە یەکەمین کۆبونەوەى خۆى دەستپێکرد.

سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ڕایگه‌یاند وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆکان ڕادەسپێرێت بە دەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربونى مامۆستایانى وانەبێژ بە شێوەى گرێبەست.

لە گشتاندنێکد بە ئیمزاى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە دوا بەدواى فەرمانى وەزاریمان ژمارە (2367) لە ڕێکەوتى (6/ 10/ 2024) سەبارەت بە دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتمان بە شێوەى گرێبەست، بڕیاردرا بە: (ڕاسپاردنى زانکۆکان، بەدەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربون بۆ وانەبێژانى دامەزراو بەشێوەى گرێبەست لەسەر میلاکى زانکۆکانتان لە ڕێکەوتى (28/ 10/ 2024).

 

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی