×

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
2024-11-03 171 جار خوێنراوەتەوە

هاوپەیمانیەکەی مالکی داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات وەكو دەوڵەت مامەڵە نەكات

ناوەندی هەواڵ

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆكایەتی دەكات، داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات بە سیاسەتەكانیدا بچێتەوە و وەكو هەرێمی كوردستانی دوای 2003 مامەمەڵە نەكات.

عەباس مالكی، یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق سەرۆكایەتی دەكات، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای عێراقی ڕایگەیاندووە: "هەرێمی كوردستان بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو وەكو دەوڵەتێك مامەڵەی كردووە و هەموو هەوڵێكی حكومەتی عێراقی بۆ سەپاندنی یاسای دەوڵەتی عێراق ڕەتكردووەتەوە، لەوانەش بڵاوەپێكردنی سوپای عێراق و سەرپەرشتیكردنی نەوت و غاز و سەرپەرشتیكردنی پرۆژە ئابورییەكان".

وتیشی:"ئەو قۆناغەی ئێستا پێی گەیشتووین زۆر مەترسیدار و هەستیارە سەبارەت بە هەرێمی كوردستان، ئێران و توركیا وا هەست دەكەن كوردستان بووەتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییان، عێراق ناتوانێت ڕووبەڕووی ئەو دوو دەوڵەتە بوەستێتەوە بەهۆی نەبوونی سوپایەكی بەهێز".

ئەو سەركردەیەی دەوڵەتی یاسا دەڵێت "سەرەڕای بوونی دڵنیایی بۆ دەوڵەتانی دراوسێ كە عێراق نابێتە مەترسی بۆیان و هێزەكانی عێراق لەسەر سنورەكانیان جێگیركراوە، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بە سیاسەتەكانیدا بچێتەوە كە بۆخۆی دروستكردووە لەدوای ساڵی 2003 ەوە".

وتەكانی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەكاتێكدایە، زۆرێك لە حزبە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا بارەگایان لە هەرێمی كوردستان هەیە، هەریەك لە ئێران و توركیاش ڕێككەوتنیان لەگەڵ عێراق و هەرێم بۆ دەرپەڕاندنی بارەگای ئەو حزبە كوردیانە واژۆ كردووە.

لەنوێترین پێشهاتدا دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەندراو سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا وژمارەیەك بەرپرسی باڵای دیكەی توركیا كۆبوەوە، بۆیە گومان دەكرێت لێدوانی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەمكاتەدا ئاماژەی ڕێككەوتنێكی نهێنی بێت.

 

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی