×

2024-11-10 99 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژکارێکى سودانى: شانازى بە هێرشەکانى مقاوەمەى ئیسلامى دەکەین بۆسەر ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵ

ڕاوێژکارێکى حکومەتى عێراق ئێران وەک خێوەتى بەرخۆدان ناودەبات و هێرشەکانى مقاوەمەى ئیسلامیش وەک شانازیی بۆسەر ئیسرائیل باس دەکات.

ئاژانسى "سەدا وەسیما"ى ئێران لە زارى شێخ محەمەد سەعید نوعمانى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى فەرهەنگى بڵاویکردووەتەوە، کە کۆمارى ئیسلامى ئێرا خێوەتى بەرخۆدان و بەرگرییە و بنەماکانى لە هەمو سەنگەرەکانى بەرگرى لە لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەن و فەلەستین دەچێنێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە کە شانازییەکى زۆر بە هێرشەکانى بەرەى مقاوەمە دەکەن و وتویەتى:" پێشتر فەڵەستینییەکان دژى ئیسرائیل بەرخۆدانیان دەکرد، بەڵام بەتەنها بوون و پشت و پەنایان نەبو.

ڕاوێژکارەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت، ئەمە یەکەمجارە بەرەى بەرگرى بەهێز بەناوى مقاومەوە بەرگرى لە فەلەستین و غەززە و لوبنان بکات و دەتوانن بنکەکانیان لە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان و موشەکى دورمەودا بپێکن.

ڕاوێژکارەکەى سودانی جەختیشیکردووەتەوە کە مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق ئێستا توانیویەتى هاوکێشەى نوێ و بەهێز دورست بکات لە ناوچەکە و جیهاندا و وتى، ئێستا دەتوانین هیواى زیاترمان هەبێت بۆ بەدەستهێنانى سەرکەوتن.

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی