×

2024-11-10 213 جار خوێنراوەتەوە

ئامانجی سەردانی وەفدە ئەمنییەكەی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئێران ئاشكرابوو

ناوەندی هەواڵ

میدیای فەرمی عێراق ئامانجی سەردانەكەی وەفدی باڵای ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستانی وا بڵاوكردووەتەوە كە پەیوەستە بەو ڕێككەوتنە ئەمنییەی لەنێوان ئێران و عێراق هەیە، بەڵام چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایانكردووە وەفدەكە پەیامێكی ئەمریكایان بۆ ئێران هەبووە.

وەفدە باڵا ئەمنییەکەی عێڕاق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی سەرۆکایەتی دەکات و  رێبەر ئەحمەد و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەندامە تێیدا.

پێشتر میدیای فەرمی عێراق وای بڵاوكردەوە كە "ئامانجی چوونی وەفدەکە بە مەبەستی بەدواداچوونە بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران کە لە ئازاری ساڵی ڕابردوو واژۆیان کرد".

ئەم سەردانە لەکاتێکدا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی بێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆببێتەوە.

سكای نیوز بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەكی ئاشكرای كردووە "قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و وەفدە باڵا ئەمنییەكەی عێراق لە ئێران چاویان بە عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كەوتووە".

دەشڵێت "ئەعرەجی پەیامێكی لایەنی ئەمریكی پێبووە بۆ ئێران، كە پەیوەستە بەوەڵامی چاوەڕوانكراوی ئێران بۆ ئەو هێرشەی ئیسرائیل بەمدواییە كردیە سەر ئێران و ئەو وڵاتەش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی كرد".

سەردانەكە لەكاتێكدایە، ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی ئەو هێرشە دەكات كە ئیسرائیل لە 26 ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو كردیەسەری.

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی