×

2024-11-14 491 جار خوێنراوەتەوە

سودانى چى بە بەرپرسانى هەرێم وت؟ لاهور شێخ جەنگى بۆ ئامادەنەبووە بیبینێت؟

ناوەندی هەواڵ

پرسەکانى نەوت و مووچە، سەرژمێرى و دۆخى ناوچەکە، خێرا پێکهێنانى کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، محەمەد شیاع سودانى گەیاندە هەرێم و لە سەردانێکى کەمتر لە 24 کاتژمێریدا  زنجیرەیەک دیدار و کۆبونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم ئەنجامدا و ئامادەیى خۆشى بۆ فقۆناغەکانى دواى هەڵبژاردن دەربڕى، بەڵام  لاهور شێخ جەنگى ئامادەنەبوو چاوى بە ناوبراو بکەوێت و دیدارى لەگەڵدا ئەنجام بدات.

دوێنێ 13ی تشرینى دووەمی 2024، محەممەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عیراق گەیشتە شارى هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و چەند لایەنێکی دیکەدا کۆبووەوە.

رۆژنامه‌ی سه‌باح بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی دوێنێ چوارشەممە له‌میانی 9 كۆبونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جەختی لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێمی كوردستان کردەوە، هاوكات ئامادەیی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەوبارەوە دەربڕی.


لە کۆبوونەوەکاندا پێکهێنانی کابینەی نوێ، هەناردەکردنی نەوت و کێشەکانی مووچە و بودجە تاوتوێکران، یەكێك لە تەوەرەكانی سەردانەکەى بۆ هەرێم جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی بوو.

دواى کۆبونەوەى سودانى لەگەڵ بەرپرسانى هەولێر، سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان الەراگەیەنداروێکدا بڵاویکردەوە، لە دیدار و کۆبونەوەیان لەگەڵ سودانى باسیان لە پێکهێنانی کابینەى نوێى حکومەت و دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی ناوچەکە کردووە. 

بەگوێرەى نووسینگەى سوودانیش، جەخت لە یەکخستنى هەوڵەکان کراوەتەوە بۆ پاڵپشتى حکومەتى فیدراڵ لە جێبەجێکردنى کارنامەکەى و، هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان.

دواتر سەرۆک وەزیرانى عێرق هەر لە شارى هەولێر سەردانی عەلی باپیری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا ڕەوشی هەرێمیان تاوتوێ کرد.
دوای کۆبوونەوەکە عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوودانی داوای لە عەلی باپیر کردووە چاو بە بڕیاری بەشدارینەکردن لە پەرلەمانی کوردستان بخشێننەوە و پەشیمان ببنەوە.

وتیشی: سوودانی داوای لێنەکردوون بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتدا بکەن.ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆبوە و بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆش بگاتە سلێمانى و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى و چەند لایەنێكی سیاسیی دیکە کۆببنەوە.

لەبەردەوامى سەردانەکەیدا بۆ هەرێم ئێوارەى دوێنێ دواى هەولێر، سودانى سەردانى سلێمانى کرد، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانى کوردستان کۆبووەوە، هەڵبژاردن و پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان، گەرمترین پرس بووە گفتوگۆیان لەبارەوە کردووە.

لە راگەیەندراوێکیشدا نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەدیدارێكدا گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێكران، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنەکانی هەرێم و عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، هاوبەشیی راستەقینە و رێککەوتنە سیاسییەکان كرایەوە هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار كردەوە كە پرەنسیپی راستەقینە و هاوبەشیی تێدا پەیڕەو بكرێت، ببێتە مایەی سەقامگیری و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری سلێمانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبووەوە و شاسوار عەبدول واحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند،  سودانی بەڵێنیداوە لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی مووچە و هەناردەکردنی نەوت چارەسەر بکات.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ سودانی تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێمان کردووە و پێویستە گۆڕانکاری لە حکومڕانی کوردستان بکرێت.

دواتر سودانى لەلایەن سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی لێکرا و لە دیدارێکدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی سەردانەكەی كردو خوازیاری ئەوەبوو كە سەرۆكوەزیرانی عێراق كاری جدی بكات بۆ چارەسەری ڕیشەیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و كۆتاییهێنان بە لەمپەرو گرفتەكانی بەردەم تەوتینی مووچە، بۆ ئەوەی مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكرێت و هاوڵاتیان لەدڵەڕاوكێی هاتن و نەهاتنی مووچە ڕزگاریان ببێت.

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای لە سودانی كرد كە كاری جددی بۆ ڕێكارەكانی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەو دابینكردنی مافی هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە گشتی و قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بكات، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست خزمەت بە هاوڵاتیان و بە شارەكەش نەكراوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرۆكوەزیرانی عێراق ستایشی ڕۆڵی چالاكانەی یەكگرتووی كرد لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە، خوازیاری ئەوەش بوو كە یەكگرتوو لەڕێگەری نوێنەرەكانیەوە لە بەغدا هاوكاربێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایانەی كە لە ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق خزمەت بەهاوڵاتیانی هەرێم و عێراق دەكەن".دواتر سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانی ئۆفیسی ڕەوتی هەڵوێستی کرد و عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، لەڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، داخوازی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان باسکرا بەتایبەت چارەسەری گرفتی موچەو جێبەجێکردنی تەوتین.   ڕەوتی هەڵوێست ئاشکرایکرد تەوتین چارەسەری گرفتی مووچە دەکات.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ڕەوتی هەڵوێست لە ڕاپۆرتێکیدا ڕەخنەو سەرنجەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی کوردستان و ئەو ساختەکاریەی کراوە خستەڕوو. هیوای خواست بەشێوەیەکی دادپەروەرانە سکاڵاکان یەکلا ببێتەوە. "

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: مەبەستیانە چارەسەری بنەڕەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێت و ئەم کارەش بەپێی یاسا بەرکارەکان دەبێت.

لە سەردانەکەیدا بۆ هەریمى کوردستان، لاهور شێخ جەنگی رەتیکردەوە چاوى بە محەمەد شیاع سودانى بکەوێت و پێشوازى لێبکات، نوسینگەى رۆژنامەوانیەکەى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، کە لە میانی سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن نوسینگەی بەڕێزیانەوە پەیوەندی کراوە بە نوسینگەکەمانەوە و، داوا کراوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دیدارێک لە نێوان سەرۆک وەزیران و لاهور شیخ جەنگی ساز بکرێ، بەڵام لاهور شێخ جەنگی بە هۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبوردنەوە، ئەو دیدارەی ڕەد کردۆتەوە.

سەردانەکەى سودانى بۆهەرێم لە کاتێکدا بوو، هەفتەی ڕابردوو، سوودانی سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە كۆبوویەوە، هەروەها ڕۆژی 11 ی ئەم مانگە بەشداریی لە لوتكەی عەرەبی-ئیسلامی لە ڕیازی سعودیە كرد.

سەرەتا مانگی تشرینی دووەمی 2022، محەمەد شیاع سودانی وەك سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستبەكاربوو، یەكێتی و پارتی بە نوێنەرایەتی كورد لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشداری كابینە وزارییەكەی بوون

سودانی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەم سەردانەوە چوارجار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

 

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی