2024-11-14 709 جار خوێنراوەتەوە

25 سزادراو بە لێبووردنی تایبەتی سەرۆکی هەرێم ئازادکران

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،25 حوکمدراوی نەخۆش  بە لێبووردنی تایبەتی سەرۆکی هەرێم ئازادکران.

بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر پێنج هەزار و 700 لە چاکسازیەکانى هەرێمى کوردسستاندان.

ئەمڕۆ پینجشەممە 14-11-2024، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوێنێ بە لێبووردنی تایبەت 25 سزادراومان ئازاد کرد، کە سەرجەمیان خەڵکی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بوون.

دەشڵیت، ئەوانەى ئازاد کراون لە 13-10-2014ەوە لێبوردنى سەرۆکى هەرێمییان هەبوە و سەرجەمیان نەخۆش بوون، هەیانە شێرپەنجەی هەیە و تیاشیاندایە جەڵتەی دەماخ لێیداوە.

بەوتەى  کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان  لە چاکسازییەکاندا 100 کەس دەستنیشانکراون کە پەککەوتەن یان نەخۆشی شێرەنجەیان هەیە بۆ ئەوەی لێبووردنی تایبەتیان بۆ دەربکرێت.
 

 

  • ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

  • وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

  • سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

  • کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

  • رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

  • وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی نۆ دەرکرد

  • دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمرالی کۆتاییهات

  • حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان وەڵامی یەكتر دەدەنەوە

سەرەکی