2024-11-14 296 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجامەکانى سەرژمێرى کاریگەریى لەسەر بەشە بودجەى هەرێم دەبێت

ناوەندی هەواڵ

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرژمێری (1957) دەكرێتە بنەما بۆ سەرژمێری گشتی (2024) لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم و ئەنجامەکانى سەرژمێرى کاریگەریى لەسەر بەشە بودجەى هەرێم دەبێت.

بڕیارە رۆژى 20 و 21ى ئەم مانگە لەسەرتاسەریی عێراق  بەهەرێمى کوردستانیشەوە دەست بە پرۆسەى سەرژمێرى  گشتى بکرێت، و لە مرۆ وە تیمەکانى سەر ژمێرى کارەکانیان لە ناوچەکانی خۆیان دەستپێبکەن  و هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی زانیاری سەرتاسەری لەو ناوچانە و رێکارەکانی سەرژمێری تێدا ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2024، دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دانیشتمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، تێبینیەكانمان لەبارەی سەرژمێری خستەڕوو.

دەشڵێت، كێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق لەبارەی سەرژمێری مادەی (140)ە و، نابێت سەرژمێری لەوناچانە بسەپێندرێت و هەموو ئەو سەرژمێریانەی لەدوای (1957)وە كراون لەوناوچانە هەڵدەوەشێنرێنەوە.

بەوتەى وەزیرى پلاندانان سەرژمێری گشتی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان یەكلادەكاتەوە و ترسی ئێمە دەستوری و یاسایی بووە، بەهۆی ئەو پێداگرییەی كردمان دەتوانم بلێم یەكەمجارە لە دوای پەسەندكردنی دەستوری عێراق لە (2005)وە، سەرژمێری (1957) بكرێتە بنەما بۆ سەرژمێری گشتی لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.

دارا رەشید  ئاماژە بەوەدەکات، لەسەر ژمێرییەكانی دوای (1957) غەدر لەكوردو توكمان و مەسیحی و كلدۆ ئاشوری كراوە، بۆیە بڕیارەكەی ئەنجومەنی زۆرگرنگەو هێزی یاسایی هەیەن خراپترینیان سەرژمێری (1997) كە رێژەی كوردی كردووەتە (20%) لەكاتێكدا لە ساڵی (1957) سەدا پەنجا بووە لەوناوچانە.

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

سەرەکی