×

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
2024-11-17 205 جار خوێنراوەتەوە

​وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: سێ ئه‌فسه‌ر شه‌هیدبوون و سێ سه‌ربازیش بریندارن

ناوەندی هەواڵ

 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كوژران و برینداربوونى سێ ئه‌فسه‌ر و سێ سه‌ربازى به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌م به‌یانییه‌ى خورماتوو ڕاگه‌یاند، كه‌ سه‌ر به‌ لیواى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقن.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بە داخەوە،ئەمڕۆ 17ی تشرینی دووەمی 2024 کاتژمێر نۆ لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی سێی لیوای یه‌كی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە،  لەئەنجامدا عه‌قید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عه‌قید محه‌مه‌د رەزا که‌ریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی سوپای عێراق و ن.چ شه‌ریف ئه‌حمه‌د شەهید بوون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.

به‌وته‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، ڕووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە.

 

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

سەرەکی