×

2024-11-17 97 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: سەرژمێری بۆ بڕینی مووچە نییە

ناوەندی هەواڵ

وەزیری کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەى سەرژمێری بۆ دانانى پلانى پەرەپێدان و گەشەى کۆمەڵگەیە، لەڕێگەى داتا و زانیارییەکانەوە دەتوانرێت پەرە بە ستراتیجیەتى کارکردنى دەوڵەت بدرێت.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق بە ڕۆژنامەی مەدای وتووە، ئەرکی سەرژمێریی ئەوە نییە مووچە و هاوکاریی هاووڵاتى ببڕێت یان سیخوڕییان بەسەرەوە بکات، لەڕێگەى سەرژمێری گشتییەوە ئاستى هەژاریی و دواکەوتووى هەندێک شوێن دیاریدەکرێت و لەو ڕێگەیەوە پلانى گەشەپێدانى دادەنرێت، بەشێکى دیکەشى پەیوەندی بە باشکردنى بژێوی خێزانەکان و بەرزکردنەوەى داهاتى تاکەوە هەیە.

بڕیارە لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێری لە تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستپێبکات،بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پلاندانی عێراق پێویستە هەر ماڵێک لانی کەم کەسێکی لێبێت تا تەواوی زانیارییەکانی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە بدات بە بژمێرەکانی سەرژمێری.

هاوکات، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، دەڵێت لە کاتی سەردانی تیمەکانی سەرژمێری 77 پرسیار لە هاووڵاتییان دەکرێت، ماوەکەشی لە نێوان 30 بۆ 35 خولەک دەبێت بۆ هەر ماڵێک.

وتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەش ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژانى قەدەغەى هاتوچۆدا فرۆکەخانەکان داناخرێن و بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتى پلاندانان و گواستنەوە هەماهەنگی تەواویان کردووە.

 

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

سەرەکی