مەسرور بارزانی و وەزیری ناوخۆی بەریتانیا
2024-11-28
505 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كۆچبه‌رانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ڕێكده‌كه‌وێت
ناوەندی هەواڵ
دوو ڕۆژه وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا له عێراقه، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى
وه‌ك ئه‌وه‌ى باسكراوه ڕێككه‌وتنى ئه‌منییه به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا پرسه‌كه زیاتر
په‌یوه‌ندى به كۆچبه‌ران و ڕێگریكردن له كۆچى نایاساییه، حكومه‌تى عێراق ڕێككه‌وتنێكى
ئه‌منیی له‌گه‌ڵ وه‌زیره به‌ریتانییه‌كه‌دا واژۆكرد، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستانیش له‌باره‌ى پرسى كۆچبه‌رانه‌وه دڵنیایى ده‌داتێ.
وەزیرە بەریتانیەکە بۆچی هات بۆ عێراق و هەرێم؟
دوو ڕۆژه ئیڤیت كوپه‌ر، وه‌زیرى كاروبارى ناوخۆى به‌ریتانیا له عێراقه،
وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى ڕێككه‌وتنێكى ئه‌منییان
واژۆكرد، هه‌رچه‌نده ده‌قى ڕێككه‌وتنه‌كه به دیاریكراوى باسى له پرۆسى كۆچبه‌ران
نه‌كردووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه هه‌ریه‌ك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
مادده‌ى هۆشبه‌ر و بازرگانیكردن به مرۆڤه كه مه‌به‌ست لێى ئه‌و چاچاغچیانه‌یه
كۆچبه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌به‌نه وڵاتانى ئه‌وروپا و له‌وێشه‌وه
بۆ به‌ریتانیا.
به‌لاى وه‌زیره به‌ریتانییه‌كه‌وه گرنگ بووه كه ڕێككه‌وتنێكى جێى باوه‌ڕ
له‌نێوان عێراق و به‌ریتانیا واژۆ بكرێت، عێراقیش به‌ڵێنى پێداوه له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه
هاوكارى به‌ریتانیا بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه داوا
ده‌كرێن.
وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا هه‌ر بۆ مه‌به‌ستى ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى بازرگانیكردن
به مرۆڤ و مادده‌ى هۆشبه‌ر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد، به‌ڵام له هه‌رێمى
كوردستان به ئاشكرا باسیان له پرسى كۆچبه‌ران كردووه.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه
ڕایگه‌یاندووه، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی
نایاسایی‌یان تاوتوێ کردووه.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت "هاوڕابووین لەسەر گرنگیی
برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی،
تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر".
بەریتانیا چی دەوێت؟
پێشتر ڕۆژنامه‌ى "سه‌نده‌ى تایمز" ى به‌ریتانى ئاشكراى كردبوو،
حكومه‌تى به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ى ئیتاڵیا به پرۆژه‌یه‌ك چوونى كۆچبه‌ران
بۆ وڵاته‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه.
ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ تونس و لیبیا بوو، له ڕێگه‌ى پێدانى 100
ملیۆن دۆلار به هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته توانى 62% ى كۆچى نایاسایى له‌و دوو وڵاته‌وه
بۆ وڵاته‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه.
كه‌واته ڕێككه‌وتنى به‌ریتانیاش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌مانشێوه‌یه،
به‌ریتانیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق و هه‌رێم ڕێگرى بكه‌ن له‌كۆچى نایاسایى به‌ره‌و
وڵاته‌كه‌ى، ئاماده‌یه هاوكارى دارایى هه‌ردوو حكومه‌ت بكات.
وه‌ك سه‌نده‌ى تایمز پێشتر بڵاویكردبوه‌وه، به‌ریتانیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
گفتوگۆى له‌گه‌ڵ توركیا و ڤێتنام و هه‌رێمى كوردستان كردووه.
بەریتانیا پێی وایە بەشێکی زۆری قاچاغچیەکان کوردن
به‌ریتانیا پێى وایه به‌شێكى زۆر له‌و قاچاغچیانه‌ى كۆچبه‌ران له توركیا
و ئه‌وروپاوه ده‌گه‌یه‌ننه به‌ریتانیا خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن، بۆیه سوره له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێكبكه‌وێت تا ڕێگرى له‌و بانده
قاچاغچییانه بكات.
به‌وته‌ى ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، حكومه‌تى به‌ریتانیا له‌وه دڵنیا بووه‌ته‌وه
كه قاچاغچییه كورده‌كان ڕێگاى قاچاغیان له نۆكه‌ندى ئینگلیز كۆنترۆڵكردووه و كۆچبه‌ران
له رێگه‌ى به‌له‌مى بچوك و به‌ڕێگاى دیكه‌ش ده‌گوازنه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
ئامارەکان چی دەڵێن؟
به‌پێى ئامارێك له 10 مانگى ئه‌مساڵدا، 32 هه‌زار كۆچبه‌ر له ڕێگه‌ى نۆكه‌ندى
ئینگلیزه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا، له‌كاتێكدا ساڵى 2023 ، 29 هه‌زار كه‌س
له‌و نۆكه‌نده‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه.
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا، تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، زۆرترین کۆچبەر
لە پێنج نەتەوە روویان لە بەریتانیا کردوە؛ یەکەم: ئەفغانی، دووەم ئێرانی، سێیەم ڤێتنامی،
چوارەم: تورک، پێنجەم سوری.
به‌ریتانیا ئه‌وه‌ى بۆ ئاشكرابووه، كه به‌شێك له كورده‌كانى باشوری
کوردستان بە رۆژهەڵاتی یان رۆژئاوایی خۆیان ده‌ناسێنن، هەوڵدان بۆ رێککەوتن لەگەڵ
هەرێمی کوردستان دەرخەری ئەوەیە حکومەتی بەریتانیا ئاگاداری ئەوەیە کە باشورییەکان
خۆیان بە ئێرانی و سوری دەناسێنن بۆ گەرەنتیکردنی مافی نیشتەجێبون لە وڵاتەکەیان.
پێشتر حکومەتی بەریتانیا و فەرەنسا رێککەوتنیان واژوو کردوە بۆ رێگریی کردن
لە چونی کۆچبەران لە رێگای نۆکەندی ئینگلیزەوە. بەپێی رێککەوتنەکە بەریتانیا 630
ملیۆن دۆلاری بە فەرەنسا داوە بۆ رێگریی کردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیزەوە
بۆ بەریتانیا.
-
حزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات لەگەڵ ئەمریكا لەسەر چی رێككەوتوون؟
|
-
ترەمپ بۆچی پەیوەندی بە بارزانی و تاڵەبانییەوە کردووە؟
|
-
"ئەم دەرفەتە لەدەست مەدەن"
|
-
ئاماری سێ رۆژی جەنگ لە ئێران لەنێوان خەڵكی سڤیل و هێزەكانی حكومەت
|
-
عەلی ڕەزا ئەعرافی لە سێبەری خامنەییەوە بۆ لوتکەی دەسەڵات و چارەنووسێکی نادیار
|
-
لاریجانی هەڕەشە دەكات؛جگە لە رابەر چەند سەركردەی دیكە لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران كوژراون؟
|
-
ئێران بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل:ڕێگایەکتان دەستپێکرد کۆتایییەکەی بەدەستتان نابێت
|
-
بۆچی شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان سەریهەڵدا؟
|
-
رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات
|
|
|
|