×

هێزێکی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان
2024-12-25 295 جار خوێنراوەتەوە

لە زەوی و ئاسمانەوە؛ ئەمریكا بنكە سەربازییەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان بەهێز دەكات

ناوەندی هەواڵ

 لە زەوی و ئاسمانەوە؛ ئەمریكا بنكە سەربازییەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان بەهێز دەكات و هێزی زیاتر دەباتە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی دژ بە ڕۆژئاوای کوردستان.

فرۆكەیەكی بارهەڵگری ئەمریكا بە پشتیوانی هێلیكۆپتەرێكی سەربازی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بنكەی سەربازی خەراب ئەلجیری ڕمێلان لە باكوری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان نیشتەوە، فرۆكەكە هەڵگری سەرباز و پشتیوانی سەربازی و لۆجیستی بوو.

لە هەمانكاتدا، ڕیزێك بارهەڵگری ئەمریكا كە مەزەندە دەكرێت 25 بارهەڵگر بووبن، بەنزین و سندوقی داخراو و ئۆتۆمبێلی سەربازییان لە دەروازەی وەلیدەوە گواستەوە بۆ بنكەی هاوپەیمانان لە حەسەكە.

بردنی ئەو هاوكارییە سەربازی و لۆجیستیانە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكاتە لەگەڵ بردنی هاوكاری سەربازی بۆ بنكەكانی دیكەی ئەمریكا لە سوریا.

بەوتەی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، هەر ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پشتیوانی سەربازی و پزیشكی و چەندین سندوقی داخراوی لەسەر بارهەڵگر بردووەتە بنكەی كۆنیكۆی غازیی لە دێرەزوور.

 

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی