×

2024-12-25 383 جار خوێنراوەتەوە

شەڕڤانان دەیان بەكرێگیراوی توركیایان كوشت

ناوەندی هەواڵ

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج لە راگەیەنراوێكدا نوێترین هەواڵی شەڕی بەنداوی تشرین و مەنبجی بڵاوكردەوە و كوژرانی دەیان چەتەی ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی سەربازی مەنبج ڕایگەیاند: لە میحوەری شارۆچكەی ئەبو قەلقال لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبج، هێزەكانی هەسەدە وەڵامی هێرشەكانی بەكرێگیراوانی داگیركەری توركیایان دایەوە كە بۆ سەر دەوروبەری شارۆچكەكە ئەنجامیان دابوو.
دەشڵێت: شەڕڤانان توانیان چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی بەكرێگیراوان بتەقێننەوە و ژمارەیەكی زۆر لە هێرشبەران كوژران، تا ئێستا پێكدادان لەو ناوچەیەدا بەردەوامە".
دەقی راگەیەنراوەكە:
 ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج
ئەمڕۆ جارێكی تر هێزەكانی هەسەدە هێرشی بەكرێگیراوانی داگیركەری توركیایان بۆ سەر گوندەكانی باشووری بەنداوی تشرین پووچەڵكردەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و بریندار لەنێو ڕیزەكانیانی هێزە هێرشبەرەكان هەیەو ناچاربوون لە بەرەكان شەڕ هەڵبێن.
لە میحوەری شارۆچكەی ئەبو قەلقال لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبج، هێزەكانی هەسەدە وەڵامی هێرشەكانی بەكرێگیراوانی داگیركەری توركیایان دایەوە كە بۆ سەر دەوروبەری شارۆچكەكە ئەنجامیان دابوو، شەڕڤانان توانیان چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی بەكرێگیراویان تەقاندەوە و ژمارەیەكی زۆر لە هێرشبەران كوژران و، تا ئێستا پێكدادان لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.
بۆ پشتیوانی لە هێرشەكانی بەكرێگیراوەكان، داگیركەری توركیا هێرشێكی توندی لە ڕێگای تۆپخانەی قورسەوە كردە سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین و میحوەرەكانی شەڕكردن، هاوكات بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە زیانێكی زۆری بە بەنداوەكە گەیەشتووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج
٢٤ی كانوونی دووەمی 2024

 

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی