×

2024-12-31 162 جار خوێنراوەتەوە

سۆران عومەر بۆ بەرپرسانی هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەکاتێکدا هیچ ساڵێک هێدەی 2024 داهاتی نەوت و ناوخۆی زۆر نەبووە، هیچ ساڵێکیش بەقەد ئەمساڵ داهاتیان نەبردووە! بەڵام ئامادە نەبوون لەو داهاتە زۆرە تەواوکاری مووچەی خەڵک بدەن!

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەربارەی پیرۆزبایی بەرپرسانی هەرێم بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە دەڵێت"چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن؟!"

دەشڵێت"عێراق مووچەی مانگی 10ی نارد، بەڵام 17 ڕۆژ دەستان بەسەردا گرت، دواتر بە 7 ڕۆژ دابەشتان کرد، ئێستەش 14 ڕۆژە مووچەی مانگی ١١ی ناردووە ئامادە نەبوون دابەشی بکەن خەڵکتان سەرقاڵ کردووە بەوەوە بەغدا مووچەی مانگی 12 ی نەناردوە!"

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراقی دوژمن کە سەرۆک کۆمارەکەی و دەیان بەرپرسی باڵای کوردە ئەمساڵ 10 ترلیۆن 253 ملیار دینارە بۆ مووچە ناردووە! ئێوە تەنها دابەشکردنی مووچەتان لەسەرە دەستی بەسەردا دەگرن!.

سۆران عومەر ئاشكراشیکردووە، لەکاتێک دا هیچ ساڵێک هێدەی 2024 داهاتی نەوت و ناوخۆی زۆر نەبووە، هیچ ساڵێکیش بەقەد ئەمساڵ داهاتیان نەبردووە، بەڵام ئامادە نەبوون لەو داهاتە زۆرە تەواوکاری مووچەی خەڵک بدەن!
 

  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

  • مامۆستایانى ناڕازى: بڕیارى بەردەوامى بایکۆتمان نەداوە

  • دەزگای ئاسایش: داخستنی چوار ناوەند له‌ سلێمانی بە بڕیاری عێراق بووە؛ ئه‌وانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

سەرەکی