×

2025-01-01 81 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

له بەرەبەیانی ‌یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی 2025دا، له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ماڵێكی شاری سلێمانی و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵێكی دیكه‌ش برینداربوو.

سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سەنتەری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 به‌ "ئیرادە"-ی وت، كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی چوارچرای نوێ ئاگر له‌ ماڵێك كه‌وتووەتەوە‌ بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، "ئەو دوو منداڵەی کە لە ڕوداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوە كه‌ ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵ و 10 ساڵانه‌، هاوکات منداڵێکی دیكەی تەمەن دوو ساڵان سوتاوە و له‌ئێستادا به‌هۆی ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی كراوه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و خێزانه‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌دا نیشته‌جێن به‌ نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌بن و ڕوداوه‌كه‌ش بەهۆی داگیرساندنی مۆم ڕویداوه‌".

  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

  • مامۆستایانى ناڕازى: بڕیارى بەردەوامى بایکۆتمان نەداوە

  • دەزگای ئاسایش: داخستنی چوار ناوەند له‌ سلێمانی بە بڕیاری عێراق بووە؛ ئه‌وانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

سەرەکی