×

سودانی
2025-01-06 187 جار خوێنراوەتەوە

سودانی بۆچی دەچێتە ئێران؟

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تاران، گفتوگۆ لەبارەی پرسی میلیشیاكان و پابەندبوون بە سزا ئابورییەكانی ئەمریكا بكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئیدارەی ترەمپ فشارەكانی لەسەر عێراق چڕدەكاتەوە و عێراق چیتر ناتوانێت هاوكاری ئێران بكات لە خۆدزینەوەی لە سزاكان و چاوپۆشیكردن لە بە قاچاغبردنی بردنی دۆلار.

ڕۆژنامەی عەرەب بڵاویكردەوە: نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەردانەكەی سودانی بۆ ئێران كە بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجامیبدات، بەسەردانێكی پرۆتۆكۆلی و ئاسایی ناوبردووە بۆ گفتۆكردن لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات. 

بەڵام سەرچاوە سیاسیەكان دەڵێن:"لێكەوتەكانی روخانی رژێمی بەشار ئەسەدو شكستی حزبوڵا لە لوبنان، داواكارییەكانی ئەمریكا بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت، نەهێشتنی هەژمونی میلیشیاكان و دەستوەردانیان لە بڕیاری سیاسی عێراق، ئەجێندای لەپێشینەی سەردانەكە دەبێت".

ئەركی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تاران ئاسان نابێت، بەوپێیەی هەوڵدەدات بڕوا بە سەركردایەتی ئێران بهێنێت لە دۆخی حكومەتەكەی تێبگەن، ئەو فشارانەی روبەڕوی دەبێتەوە بەهۆی گروپە چەكدارەكان و پەیوەندی لەگەڵ ئێران، بەتایبەت لەپرسی پەیوەست بە پابەندبوون بە سزا ئابورییە سەپێندراوەكان بەسەریداو، چاوپۆشیكردن لە بە قاچاغبردنی دۆلار و نەوت و هاوكاریكردنی ئێران لەخۆدزینەوە لە سزاكان.

چاوەڕوان دەكرێت فشارەكانی واشنتن لەسەر بەغداد لە ویلایەتی دۆناڵد ترەمپدا چڕتربكرێتەوە، بۆیە هەوڵدان بۆ سازان لەگەڵ ئێران لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو فشارانە، لەچوارچێوەی ئەو بابەتانەدا دەبێت كە سودانی لەگەڵ سەركردایەتی ئێران باسی دەكات.

وەك ڕۆژنامەكە باسی كردووە، پاشەكشێی پێگەی ئێران لەناوچەكە بەهۆی تێكشاندنی هەردوو بازنەی سوریاو لوبنان، هانی سودانی داوە ئەو دۆسیە هەستیارانە لەگەڵ سەركردایەتی ئێران بكاتەوە، لەنمونەی داواكردنی بۆ هاوكاریكردن لە كۆنتڕۆڵكردنی جموجۆڵی میلیشیاكانی لەعێراق و بڕواپێهێنانیان بۆ خۆبەدورگرتن لە هێزەكانی ئەمریكا بۆ توڕەنەكردنی دۆناڵد ترەمپ، هەروەها ئامادەكاریكردن بۆ پابەندبوونی عێراق بە جێبەجێكردنی سزا ئابوریەكان بەسەر ئێراندا.

 

  • 104 ساڵە دامەزراوە؛ سوپای عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمەوە بۆ 28 ەم

  • داهاتی ناوخۆ كێشەكەی دروستكردووە؛ بەغداد بۆچی ئامادەنییە پارەی مانگی 12 بنێرێت؟

  • سودانی بۆچی دەچێتە ئێران؟

  • بەهۆی نەوتی هەرێمەوە؛ بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە

  • شەڕی سەخت لەدەوروبەری بەنداوی تشرین بەڕێوەدەچێت؛ نزیكەی 90 چەكداری سەر بە توركیا كوژراون

  • یەكێتی پشتڕاستیدەكاتەوە: تەحریر شام دەست بەسەر سێ بارەگای یەكێتیدا دەگرێت

  • كێشەی ڕێكخەری گشتیی لەناو گۆڕان سەرهەڵدەداتەوە

  • گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان؛ ڕای گشتیی توركیای بەسەر دوو بەرەدا دابەش كردووە

  • بۆچی توركیا دەیەوێت بەنداوی تشرین داگیر بكات؟

سەرەکی