×

دیمەنێکی سوپای عێراق
2025-01-06 151 جار خوێنراوەتەوە

104 ساڵە دامەزراوە؛ سوپای عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمەوە بۆ 28 ەم

ناوەندی هەواڵ

سوپای عێراق 104 ساڵە دامەزراوە، ساڵی 1990 لە ڕیزبەندی پێنجەم بەهێزترین سوپاكانی جیهان بووە، بەڵام ئێستا لە ڕیزبەندی 28 هەمینە.

سوپای عیراق كە ناوی دووەمی هێزە چەكدارەكانی كۆماری عیراقە، لە ساڵی 1921 دا لەژێر دەسەڵاتی شا فەیسەڵی یەكەمدا دروستكرا، لەئێستادا بەسەر پێنج لقی سەرەكیدا دابەش دەبن كە پێكدێن لە، "هێزی زەمینی، دەریایی، ئاسمانی، فڕۆكەی سوپا و بەرگری ئاسمانی و چەند یەكەیەك.

سوپای عیراق بەشێوەیەكی گشتی سەر بە وەزارەتی بەرگرییە، جگە لە دەزگای دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی كە لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراق، كە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانە رابەڕایەتییان دەكات. كە تاوەكو كودەتاكەیی ساڵی 1963ی عیراق، چوونە پاڵ سوپا خۆبەخشانە بوو، دوای كودەتاكە كرا بە ناچاری و دوای رووخانی رژێمەكەی سەدام حسێنیش لە ساڵی 2003دا، دووبارە سیستمی خۆویستانە گەڕایەوە.

چۆن دامەزرا؟

لە ساڵی 1921 لە سەردەمی دەسەڵاتی شا فەیسەڵی دووەمدا سوپای عیراق دامەزرێنرا، كە لە سەردەمی داگیركاریی بەریتانیا بۆسەر عیراق یەكەم یەكەیان بە سەركردایەتی سەردار جەعفەری وەزیری ئەوكاتی بەرگری دروستكرد و لە سەرەتادا بەتالیۆنی ئیمام موسای كازمیان دروستكرد.

لە سەرەتادا سوپا بارەگای خۆی لە بەغداد جێگیر كرد، یەكەم یەكەی پیادەی لە دیوانیە و دووەمی لە كەركوك دانا.

یەكەم جەنگی سوپا دژی داگیركارییەكانی بەریتانیا لە ساڵی 1941 دەستیپێكرد، كە بەدوایدا چەندین كودەتا و شەڕ دروستبوون.

سوپای عیراق رۆژ بە رۆژ ژمارەی رووی لە زیادبوون كرد و لەكاتی جەنگی عێراق و ئێراندا گەیشتە یەك ملیۆن سەرباز، كە لە هێزی ئاسمانیش پێكدەهات، دواتر لە سای 1990دا لە پلەی پێنجەمی جیهاندا بوو بۆ زۆری ژمارەی سەربازەكانی. بۆ ساڵی 2024یش لە پلەی 28ی جیهان و پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدا بووە.

دوای رووخانی رژێمەكەی سەدام حسێن بە هاوكاری ئەمریكا لە ساڵی 2003، پۆل بریمەر كە ئەوكاتە بڕیاردەری مەدەنی بوو، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق و سەرلەنوێ دامەزراندنەوە و پڕچەككردنی.

سوپای عیراق رووبەڕووی چەندین شەڕ بووەتەوە، بەتایبەت لە دوای 2003وە شەڕی دژی تیرۆر و شەڕی دژ بە داعش یەكێكن لەو دوو پرسەی كە تاوەكو ئێستاش درێژەیان هەیە.

سوپای عیراق لەلایەن چەندین وڵاتانەوە هاوكاری دەكرێت و چەكی پێدەدرێت، كە ئەمریكا و چین و روسیا لە پێشەوەی ئەو ریزبەندییەدان.

هێزی زەمینی

گرنگترین و گەورەترین پێكهاتەی سوپایە، كەلەدوای دامەزرندنی سوپاوە بەشداری جەنگەكانی ساڵی 1941 و جەنگی فەڵەستین 1948و جەنگی ساڵی 1967یش بەشداری كردووە لە پاراستنی دیمەشقدا، بەدەر لەوانەش جەنگی 10 ساڵەی نێوان عێراق و ئیرانی بەخۆوە دیوە و بەشدار بووە لە جەنگی كەنداو و داگیركردنی كوەیتیشدا.

هێزی ئاسمانیی

لە ساڵی 1988دا یەكێك لە گەورەترین هێزە ئاسمانییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو و هەزار و 50 فڕۆكەی هەبوو.بەڵام لە جەنگی كەنداودا 500 فڕۆكەی لەلایەن ئەمەریكا و هاوپەیمانانەوە تێكشكێندرا و سوپا 106 فڕۆكەشی ناردە ئێران بۆئەوەی لە بۆردومانەكانی ئەمریكا بیانپارێزێت، بەڵام دوای شەڕی كەنداو ئێران فڕۆكەكانی نەناردەوە. بەشێكی فڕۆكەكانیش لە ساڵی 2003دا زیانی زۆریان بەركەوت.

هێزی دەریایی 

ئەم هێزە لە 1937 دامەزراوە كە سەرەتا ناوی هێزی بەرگریی كەناراوی عیراق بوو و سەرەتا تەنها چوار بەلەم بوو، لە ساڵانی 60كاندا بە گەیشتنی بەلەمی تۆرپێدۆ پەرەی سەندووە، لە 12-5-2005  هێزەكە ناوی گۆڕا بۆ هێزی دەریایی عێراق و بەرگریی كەناراوەكان.

هێزی بەرگریی ئاسمانی

یەكێك لە پێكهاتەكانی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە ساڵی 1993 دامەزراوە، لە ساڵی 2003 هەڵوەشاوەتەوە و دووبارە لە ساڵی 2011 دروست كراوەتەوە.

هێزی فڕۆكەی سوپا

یەكێكە لە پێكهاتەكانی هێزە چەكدارەكانی عێراق و لە ساڵی 1980 دامەزراوە، ئەركی بەڕێوەبردن و فەرماندەیی هەلیكۆپتەرەكانی عێراقە و بە تەواوی جیاوازە لە هێزی ئاسمانی عێراق.

ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان

هێزە تایبەتەكانی عێراق یان دژەتیرۆر، دوای رووخانی رژێمی سەدام لە 17ی تشرینی یەكەمی 2003دا لەسەر داوای ئەنجومەنی حوكمی عیراق لە بنكەی (جرف الصخر) بە ناوی بەتالیۆنی بەغداد دامەزرا.دواتر ناوەكەی گۆڕا بۆ كەرتی 36ـی كۆماندۆ، لەكۆتاییدا لە 22-12-2005  ناوەكەی گۆڕا بۆ هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان. كە ئەم هێزە لەلایەن هەریەك لە ئوردن و ئەمریكا و ئوستوڕالیا و ئەڵمانیاوە راهێنانیان پێدەكرێت و لە ساڵی 2021 پلەی 12یەمی جیهانی گرتووە.

لەشكری كاردانەوەی خێرا

لەشكری كاردانەوەی خێرا یەكێكە لە تیمە سەرەتاییەكان و لە ساڵی 1942دامەزراوە، لە چوار لیوا پێكهاتووە و هاوشانی بەشەكانی دیكەی سوپا بەشداری لە چەندین شەڕدا كردووە، كە چەند جارێك هەڵوەشاوەتەوە و دووبارە لە 2005 دروست كراوەتەوە.

 

  • 104 ساڵە دامەزراوە؛ سوپای عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمەوە بۆ 28 ەم

  • داهاتی ناوخۆ كێشەكەی دروستكردووە؛ بەغداد بۆچی ئامادەنییە پارەی مانگی 12 بنێرێت؟

  • سودانی بۆچی دەچێتە ئێران؟

  • بەهۆی نەوتی هەرێمەوە؛ بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە

  • شەڕی سەخت لەدەوروبەری بەنداوی تشرین بەڕێوەدەچێت؛ نزیكەی 90 چەكداری سەر بە توركیا كوژراون

  • یەكێتی پشتڕاستیدەكاتەوە: تەحریر شام دەست بەسەر سێ بارەگای یەكێتیدا دەگرێت

  • كێشەی ڕێكخەری گشتیی لەناو گۆڕان سەرهەڵدەداتەوە

  • گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان؛ ڕای گشتیی توركیای بەسەر دوو بەرەدا دابەش كردووە

  • بۆچی توركیا دەیەوێت بەنداوی تشرین داگیر بكات؟

سەرەکی