×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

ڕێگەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هەولێریش دادەخەین

ناوەندی هەواڵ

بەهۆی تەواونەكردنی 25 كیلۆمەتر ڕێگا و خراپی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری لەسنوری قەزای تەق تەق خۆپیشاندان دەستی پێكردو ڕێگە بەهاتوچۆی بارهەڵگرەكان نادرێت.

بەپێی ئەوزانیاریانەی کە بەدەزگای میدیایی"ئیرادە" دراون ئەمڕۆ چوار شەممە، لەسنوری گوندی سەركەڵەك لەسنوری قەزای تەقتەق ساتر دروستكرا تا بارهەڵگرەكان نەتوانن بە ڕێگاكەیان تێپەڕن.

 ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە دانیشتوانی گوندەكانی دۆڵی خەلەكان لە خۆپیشاندان بەردەوامن و دژی تەواونەكردنی ڕێگاكەیان و نەبوونی خزمەتگوزاری لە ئێستادا ڕێگەی ڕانیە - دوكان'یان بەتەواوەتی داخستووەو هەڕەشەی داخستنی ڕێگاكانی دیكەش دەكەن.

هەر بەپێی زانیاریەكان لە ئێستا ڕێگەكانی خەلەكان – ڕاپەڕین، خدران – ڕاپەڕین و دووكان - راپەڕین داخراون، رێگەكە لەلایەن خەڵكەوە بە رێگەی مەرگ ناودەبرێت و خۆپێشاندەران دەڵێن: لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان بەنیازن رێگەكانی ئیدارەی راپەڕین بۆ هەولێریش دابخەن.

  • جۆن کێربی: ناكرێت توركیا مەترسییەكانی بكاتە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر كورد

  • وەزارەتى دارایى ڕاگەیەنراوێکى لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردوویەتى بڵاوکردەوە

  • سلێمانی؛ خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخست

  • مەرال بێشتاش: یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە

  • ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

  • ڕێگەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هەولێریش دادەخەین

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

سەرەکی