2025-01-29 210 جار خوێنراوەتەوە

پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە رۆژی 4ی مانگی داهاتوو، دۆناڵد تڕەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ کۆببنەوە و بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەی نێوانیان شەڕی غەززە دەبێت.

نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکریکرد، دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ناتانیاهۆی بانگهێشتی کۆشکی سپی کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ناتانیاهۆ لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە ئەمریکا و ڕۆژی 4ی شوبات، لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، دوای ئەوەی بۆ دووەمجار دۆناڵد تڕەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە، یەکەم میوانی بیانی کە میوانداری دەکات، بنیامین ناتانیاهۆ دەبێت.

هاوکات، میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، لە کۆبوونەوەکەیاندا، ترەمپ و ناتانیاهۆ، ئاگربەست لە غەززە تاوتێ دەکەن و باس لە پرسەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکەش تاوتوێ دەکەن.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، کە ئەمریکا دەیەوێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت و لەڕێگای ئوردن و میسرەوە دانیشتووانی غەززە دەگوازنەوە.

ترمپ وتیشی، لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ قسەی کۆتایی دەکات. 

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی