2025-03-09 108 جار خوێنراوەتەوە

سه‌در: له‌باره‌ی سوریاوه‌ پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

دوای ڕووداوی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ چه‌كدارانی پاشماوه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ ڕۆژانی 6و7ی ئه‌م مانگه‌ و دواتر ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ له‌ سوپا و چه‌كدارانی ته‌حریری شام و گروپه‌ ئیسلامییه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌ بیانووی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یه‌ها تۆماری ڤیدیۆی كۆمه‌ڵكوژكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ناوچه‌ عه‌له‌وینشینه‌كانی سوریا له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ ئیسلامیانه‌وه‌، كاردانه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی و جیهانی لێكه‌وته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در، دوای سێ ڕۆژ له‌و ڕووداوانه‌ دره‌نگانی دوێنێ شه‌و به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا بێزاری خۆی له‌و هه‌واڵانه‌ نیشان ده‌دات كه‌ له‌ سووریاوه‌ دێن و پێی وایه ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی عه‌له‌وی ئه‌نجام دراوه‌ ده‌شێت پێبگوترێت "كۆمه‌ڵكوژی تائیفی".

سه‌در داوا له‌ "عه‌له‌وییه‌كان" ده‌كات كه‌ به‌ دانایی و حه‌زه‌ره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌ پێناو یه‌كڕیزی سورییه‌كان و ڕێگه‌گرتن له‌ زایۆنی و هاوكاره‌كانیان كه‌ ده‌یانه‌وێت سوریا داگیر بكه‌ن.
هاوکات، سه‌در داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارنی نوێی سوریا ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ توتوتیژی و تائیفیه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ تیرۆریست و داعش تۆمه‌تبار نه‌كرێن، وه‌ك ئێمه‌ ئه‌زموونمان كردووه‌‌ داعش هیچ كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌ و مه‌زهه‌ب و بیروڕا جیاواز ناتوانێت له‌گه‌ڵیدا بژیت.

سه‌در داواش له‌ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی سوریا ده‌كات خۆیان به‌دوور بگرن له‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ی كه‌ دۆخه‌كه‌ زیاتر ئاڵۆز ده‌كات.هه‌روه‌ك سه‌در ئامۆژگاری حكومه‌تی نوێی سوریا ده‌كات كه‌ شوێنپێی ديكتاتۆری له‌سه‌ركار لادراو هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌گینا ته‌نیا خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی سوریا زیانیان لێ ده‌كه‌وێت. 

  • سبەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

سەرەکی