2025-03-17 104 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێکی پێشووی مۆساد:دەبێت ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی تورکیا لە سوریا ئامادە بکات

ئیرادە میدیا

فەرماندەی پێشووی یەکەی 504 و بەرپرسی لقی ئۆپەراسیۆنی مۆساد لە بەیروت، هۆشداریی داوە کە ئیسرائیل دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا ئامادە بکات، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە دوژمنی دووەم دوای "ئەحمەد شەرع"  سەرۆک کۆماری سوریا، تورکیایە بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

فەرماندەیەکی پێشووی یەکەی 504 و بەرپرسی لقی ئۆپەراسیۆنی مۆساد لە بەیروت، لە هۆشداریەکیدا بۆ ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل پێویستە خۆی بۆ ڕووبەڕووبوەنەوەی تورکیا ئامادە بکات لە سوریا و لە دوای ئەحمەد شەرع.

یایر ڕاڤید ڕاڤیتز بەرپرسی پێشووی موساد و فەرماندەی یەکەی 504 لە سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەردۆغان "لە داهاتوودا ئیسرائیل بۆ پلانە ئۆپەراسیۆنەکانی زیاد دەکات، دواتر هێزەکانی خۆی لە باشووری سوریا بە شێوەیەک ئامادە دەکات کە هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات، لەم قۆناغەدا دەبێت ئامادەکاریی ئیسرائیل لەسەر بنەمای هەواڵگری بێت، بەڵام دەبێت توخمە گونجاوەکان پێشتر ئەو هێزەیان بنیات بنێن، هەروەها کاتێکیش کاتی هات، دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا کە بە یەکێک لە سوپا بەهێزەکان دادەنرێت لە جیهاندا.

چوونی تورکیا بۆناو ناتۆ و هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی گەورەی هەیە، لەئێستادا هیچ جیهانێکی پارێزراو نییە و سیستەمی ئەمریکاش لەگۆراندایە و سیاسەتی ئیدارەکەش  بەرانبەر بە ئیسرائیل و ئەوەی لەناوچەکەدا دەگوزەرێت لەگۆڕاندایە، بۆیە پێویستە ئیسرائیل دوانەکەوێت و خۆی بۆ ئەگەرەکانی داهاتوو ئامادەبکات، بەرپرسەکەی پێشووی مۆساد وا دەڵێت .

بە پێی لێکۆڵینەو و وشرۆڤەی ئەسلی ئایدینتاسباس لە دامەزراوەی بروکینگز: سوریا بووەتە گۆڕەپانی شەڕی بە وەکالەت لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان پەرەی سەندووە.

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئیسرائیل دەستی بەسەر بەشێکی خاکی باشووری سوریادا گرتووە، کە حکومەتی سوریا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی 1974 یان هەژمار کردووە، لەبەرامبەردا تورکیا لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا، بە ئاشکرا و لە ژێرناوی هاوکاری سوپای ئێستای ئەحمەدشەرع، هێز و جبەخانەکانی ڕەوانەی سوریا دەکات و سوپا و  سەرکردەکانی ئێستای سوریا بە بن دەستی خۆی دەزانێت، بۆیە بەرکەوتنی ئەو دوو هێزە لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەرێکی بەهێزە و پێدەچێت لە ئایندەی نزیک ڕووبدەن ئەگەر بە هێزی سەربازیش.

  • قۆناغی ڕاگوزه‌ر لەسوریا و ئاستەنگەکانی بەردەم ئه‌حمه‌د شه‌رع

  • بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دیاردەیەكی گەردوونی ڕودەدات

  • ئیسماعیل بەقائی: ئاشتی لە رێی دیالۆگەوە دەبێت نەک سەپاندنی هێز

  • 250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

  • ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی :ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ کورد گرنگە

  • ماکرۆن: بەمزوانە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

  • گۆڤاری فۆربێس-ی ئەمریكی: ساڵی 2025 خراپترین ساڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیایە

  • تۆڵەسەندنەوەی نوێی چین لە ئەمریکا: باجی گومرگی بۆ سەدا 84% بەرزکردەوە

  • سعودیە بڕیارێکی قورسی بۆ عومرەکان دەرکرد

سەرەکی