2025-03-22 190 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاساى دەستەى حەشدى شەعبى دەکات

ئیرادە میدیا

پەرلەمانی عێراق ڕۆژى دووشەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاساى دەستەى حەشدى شەعبى دەکات.

بەگوێرەى کارنامەى دانیشتنەکەی پەرلەمان، ڕۆژى دووشەممە 24ى ئازارى 2025، گفتوگۆ لەسەر حەوت بڕگە دەکرێت.

لە بڕگەی چوارەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاساى هەموارى دەستەى حەشدى شەعبی دەکرێت، کە تایبەتە بە خزمەت و خانەنشینیى ئەندامانی دەستەى هێزەکانی حەشدی شەعبى، کە لایەنە شیعەکان پێداگیرییان دەکرد بخرێتە بەرنامەى کارەوە.

فراکسیۆنە شیعەکان بە تایبەتی دەوڵەتی یاسا و سادیقون بەهۆی ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی نەخرابووە کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکەوە، بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردبوو، بەوهۆیەشەوەپەرلەمان ماوەی مانگێکە نەیتوانیوە ڕێژەى یاسایی ئامادەبوون تەواو بکات.

  • سبەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

سەرەکی