2025-05-21 254 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران یەكلادەكاتەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق لە گشتاندنێكدا تەمەنی خانەنشینكردنی فەرمانبەران یەكلادەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، فەرمانبەر دوای تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵان، رەوانەی خانەنشینی دەكرێت.

وەزارەتەكە، لە گشتاندنەكەیدا بڵاویکردووەتەوە، فەرمانبەر دوای تەواوكردنی 60 ساڵی تەمەن، رەوانەی خانەنشینی دەكرێت بەچاوپۆشین لە ماوەی خزمەتكردنی.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، فەرمانبەر لە رۆژی یەكەمی چونە تەمەنی 60 ساڵی رەوانەی خانەنشینی ناكرێت بەڵكو لە كۆتا رۆژی تەمەنی 60 ساڵیدا رەوانەی خانەنشینی دەكرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوەکەیدا نمونەیەكی وەک ڕونکردنەوە داناوە بەجۆرێک ئەگەر رۆژی لەدایكبونی فەرمانبەرێك 1-5-1965 بێت، ئەوا لە 1-5-2025 رەوانەی خانەنشینی دەكرێت.

  • داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی راگەیەندرا

  • سودانی: دەبێت دەروازە سنورییەکانی هەرێم پابەندبن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

سەرەکی