2025-05-11 1390 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونەوەكەی سودانی كۆتایی هات و بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا

ناوەندی هەواڵ

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات، بەڵام هیچ بڕیارێكی بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانیی مووچەخۆرانی هەرێم تێدا نەدرا.

ئەمڕۆ یەك شەممە11ی ئایاری2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا،هەرچەندە کۆبوونەوەکە ڕۆژانی سێ‌ شەممە دەکرێت  بەڵام بەهۆی ڕێكارەكانی لوتكەی كۆمكاری عەرەبیی، كە لە بەغدا ئەنجام دەدرێت کۆبوونەوەکە پێشخرا.

مەکتەبی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارەكانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاوكردەوە، كە تایبەت بووە بە بابەتەکانی "كارەبا و پێدانی گاز بە خۆڕایی بۆ مۆلیدەكان بۆ وەرزی هاوین و پەسەند كردنی چەند ڕێككەوتنێكی نێودەوڵەتی و چەند بوارێكی دیكە" و بڕیاریان تێدا دراوە، بەڵام لە بڕیارەكانی كۆبوونەوەكەدا هیچ ئاماژەیەك لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، كە ئەمڕۆ ماوەی 45 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە

هەر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە، ڕۆژانی "پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە و یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو" بكرێنە پشوو بەهۆی ئامادەكارییەكانی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی.

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

سەرەکی