2025-05-15 102 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئامادەین دەستبەرداری یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ببین

ناوەندی هەواڵ

ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆ ئابورییەکان لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککەوتن بكات و دەستبەرداری یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ببێت.

عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز ڕایگەیاند، ئێران پابەند دەبێت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕازی دەبێت پیتاندنی یۆرانیۆم تەنها بە کەمترین ئاستی پێویست بۆ بەکارهێنانی مەدەنی بێت و ڕێگەش بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان دەدات چاودێری پڕۆسەکە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوه‌، ئێران لە بەرامبەردا داوای دەستبەجێ هەڵگرتنی سەرجەم سزا ئابورییەکان دەکات کە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراون.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سیاسەتی زۆرترین فشاری دژی ئێران گرتووەتە بەر و سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، بەڵام لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیشدا دانوستان دەکات کە دەیانەوێت ئەو سزایانە هەڵبوەشێننەوە.

لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا ئێران ئامادەیە ڕێککەوتنێک واژۆ بکات ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێ بکرێن، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی لە وەڵامدا وتی، "بەڵێ".

ڕاوێژکارەکەی خامنەیی وتیشی، هێشتا دەکرێت، ئەگەر ئەمریکییەکان ئەوەی دەیڵێن جێبەجێبکەن، بە دڵنیاییەوە دەتوانین پەیوەندییەکی باشتر دروست بکەین، ئەوەش لە داهاتویەکی نزیکدا دۆخەکە باشتر دەکات"

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

  • بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

سەرەکی