2025-05-17 92 جار خوێنراوەتەوە

ئەمەریکا وەرگرتنی یەک ملیۆن فەڵەستینی دەكاتە مەرجی ئازادكردنی پارە بلۆککراوەکانی لیبیا

ناوەندی هەواڵ

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ گواستنەوەی یەک ملیۆن فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بۆ لیبیا بەشێوەیەکی هەمیشەیی.

کەناڵی "ئێن بی سی نیوز" لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار و بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، پلانەکە لە ژێر وردبینییەکی جددیدایە، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردایەتیی لیبیا تاوتوێی کردووە.

بەپێی هەواڵەکەی"ئێن بی سی نیوز" لە بەرانبەر نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکان، ئیدارەی ئەمەریکا چەندین ملیار دۆلاری لیبیا ئازاد دەکات، کە زیاتر لە 10 ساڵ لەمەوبەر بلۆکی کردووە.

 پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو کە ئەمەریکا "بایەخ بە دۆخی غەززە دەدات" جەختیشی کردەوە "خەڵک لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی فەڵەستین لە برسا دەمرن".

ترەمپ لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، ڕۆژنامەنووسانی وت، "ئێمە چاومان لە غەززەیە، و بڕیارە کاری لەسەر بکەین، خەڵکێکی زۆر لە برسا دەمرن، زۆر شتی خراپ ڕوو دەدەن."

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پشتیوانییەکانی بۆ پلانەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی شەڕی غەززە، ترەمپ  ڕاگەیاند: پێموایە لە ماوەی مانگی داهاتوودا زۆر شتی باش ڕوو دەدەن و دەبینین.

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

  • بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

سەرەکی